دەستەی گشتی گومرگی عیراق بڕیاریدا باجی گومرگی لەسەر کاڵا و پێداویستییەکان زیادبکات، بڕیارەکە لە 1ی حوزەیرانی 2025ـەوە لەسەرجەم دەروازە سنوورییەکان، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، جێبەجێدەکرێت و کاریگەری لەسەر نرخی کاڵاکان دەبێت.
کەمال رەئوف، بەرێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم، رایگەیاند زیادکردنەکە کاریگەری لەسەر نرخ دەکات و باجی یەکەم بەکارهێنەر دەیدات.
بڕیارەکە خۆراک و کەلوپەلی سەرەکی ناگرێتەوە. گومرگی هەرێمیش پابەندە بە بڕیاری حکومەتی هەرێمەوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە.