مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پیرۆزبایی لە سکرتێری نوێی یەکێتیی ژنان دەکات

11:33 - 2025-06-04
کوردستان
108 جار خوێندراوەتەوە

هەڤاڵ  لەیلا عەبدوڵڵا، سکرتێری نوێی یەکێتیی ژنانی کوردستان

بە بۆنەی هەڵبژاردنتان وەک سکرتێری نوێی یەکێتیی ژنانی کوردستان لەپرۆسەیەکی  دیموکراتیدا ، پڕ بە دڵ پیرۆزبایی  ئەرکی  نوێتان  لێدەکەین.
یەکێتیی ژنانی کوردستان  رێکخراوێکی تێکۆشەری کایەی  خەباتی ژنان و بزووتنەوەی  دیموکراتی و یەکسانیخوازیی وڵاتەکەمانە. لە رەوتی خەباتدا  ژنانی دەستپێشخەر و تێکۆشەری  وەک هەڤاڵ هێرۆ خان و هەڤاڵ کافیە سڵێمان و خانمانی  تێکۆشەری نێو ریزەکانی  جوڵانەوەی رزگاریخوازیی  گەلەکەمان دایانمەزراندبوو، خاوەنی دەیان دەسکەوتە بۆ  بزووتنەوەی مافخوازی و دیموکراتی ژنان لە کوردستان لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی یاسایی و فراوانکردنی بەشداریی ژنان لە کایەی گشتی و سیاسیدا.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەرهەمان رێبازی سەرۆک مامجەلال درێژە بە هاوکاری و پشتیوانیی رێکخراوەکەتان و خەباتی ژنانی وڵاتەکەمان لەپێناوی  ماف و داخوازییەکانیان دەدات و بۆ لەمەودواش درێغی ناکات.
دڵنیاین ئێوە و هاوخەباتانتان لە  سکرتاریەتی نوێی یەکێتیی ژنانی کوردستان سەروەرییەکانی  رێکخراوەکەتان پەرە پێدەدەن و وێستگەی نوێی گەشەپێدان و سەرکەوتن بۆ جوڵانەوەی یەکسانیخوازی ژنانی کوردستان و عیراق دەست پێدەکەن.
جارێکی تر پیرۆزە

مەکتەبی سیاسیی 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان