سەرلەبەیانی دوێنێ، هونەرمەندی ناوداری كورد قەرەنی جەمیل بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە لە تەمەنی 71 ساڵیدا لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر كۆچی دواییكرد.
شێوەكاری ناسراوی كورد، قەرەنی جەمیل ساڵی 1954 لە هەولێر لەدایكبووە و بڕوانامەی دیبلۆمی لە پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی بەغدا لە ساڵی 1977دا بەدەستهێناوە. هونەرمەند قەرەنی جەمیل جگە لەپیشانگەی ناوخۆیی، بەشداریی لەچەندین پیشانگەی وڵاتانی دەرەوە كردووە، لەوانە: ئیسپانیا، بەلجیكا، دانیمارك و چەندین وڵاتی دیكە.
كوردستانی نوێ پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری شێوەكاری ناسراوی كورد قەرەنی جەمیل دەكات.