ژنان لە كایەی سیاسی و راگەیاندندا

11:46 - 2025-06-04
هەمەرەنگ
23 جار خوێندراوەتەوە

بە ئامادەبوونی كۆمەڵێك لە ژنانی پێشەنگی شاری كەركوك، لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری شارەكە، پانێڵێك بە ناونیشانی (رۆڵی ژن لە كایەی سیاسی و راگەیاندن)دا رێكخرا.
شیلان فەتحی مامۆستای زانكۆ و یەكێك لە بەشداربووەكان بە دوالاپەڕەی وت: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رۆڵێكی گرنگی هەبووە لە هێنانە پێشەوەی ژنان بۆ بەشداریكردنی كرداری لە هەموو كایەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و سیاسەت و راگەیاندندا، بۆیە یەكێتی لەسەر رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال هەنگاوی بەرەو پێشچوونی خۆی دەنێت لە هەموو بوارەكاندا.
 پارێزەر فرمێسك داودیش وتی: لەم پانێڵەدا تیشك خرایە سەر گرنگی هۆشیاری ژنان لە مافەكانیان و رۆڵی كاریگەرییان لە یاسا و سیاسەت و راگەیاندن و سەرجەم بوارەكانی تردا. 
وتیشی: كاتێك دەرفەت بە ژنان بدرێت دەتوانن بێ سنوور داهێنەر بن.
كەركوك، رزگار شوانی 

بابەتە پەیوەندیدارەکان