به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانیی كه‌ركوك، له لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، رایگه‌یاند: پرۆژه‌ی ئه‌نده‌رپاسی فولكه‌ی گه‌راجی به‌غدا یه‌كێكه له پرۆژه گرنگه‌كان، كه شه‌قامی قودس به شه‌قامی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و ئاسته‌نگی هاتوچۆ له‌و سنووره‌دا ناهێڵێت.
دوێنێ، له رێوڕه‌سمێكدا رێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان، به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی ئه‌نده‌رپاسی فولكه‌ی گه‌راجی به‌غدای دانا، كه پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی و خزمه‌تگوزاریی گرنگه و قه‌ره‌باڵغی هاتوچۆ ناهێڵێت.
له‌باره‌ی پرۆژه‌كه‌وه، په‌روین فاتیح ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، پێیڕاگه‌یاندین: چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی هاوشێوه له‌ناو شاری كه‌ركوك جێبه‌جێكراوه، كه كێشه‌ی قه‌ره‌باڵغیی هاتوچۆیان نه‌هێشتووه، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش جگه‌له‌وه‌ی سیمایه‌كی جوان به سنووره‌كه ده‌به‌خشێت، ئاسته‌نگه‌كانی هاتوچۆ ناهێڵێت و به‌دڵنیاییشه‌وه ئه‌م جۆره پرۆژانه به‌رده‌وام ده‌بن.
ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌د عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانیی كه‌ركوكیش، وتی: تێچووی پڕۆژه‌كه زیاتر له 17 ملیار دیناره و ده‌بێت له ماوه‌ی ساڵێكدا ته‌واوبكرێت.
باسی له‌وه‌شكرد كه له‌دوای ده‌ستبه‌كاربوونی ئیداره‌ی نوێی كه‌ركوك، كاروانی ئاوه‌دانی و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان گه‌یه‌ندراوه‌ته سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌كانی شاره‌كه به‌بێ جیاوازی و به‌دڵنیاییشه‌وه جێبه‌جێكردنی ئه‌م جۆره پرۆژه ستراتیژی و گه‌ورانه به‌رده‌وام ده‌بن.
كه‌ركوك، هێمن ئه‌حمه‌د