ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند: به‌هۆی زیادبوونی گرفته داراییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، هه‌وڵه‌كان به ئاراسته‌ی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یاسای نه‌وت و غاز، چڕده‌كرێنه‌وه.
ئیمان ئامێدی ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: دوای زیادبوونی گرفته‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ، به‌تایبه‌تی له‌ڕووی دارایی و ئابوورییه‌وه، ئێستا ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و غاز له عیراق، بۆته پێویستی و پێشبینیده‌كه‌ین له داهاتوودا كاری جددی بكرێت بۆ ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یاساكه، وتیشی: پێمانوایه هۆكاری ده‌رنه‌كردنی یاسای نه‌وت و غاز له عیراق، سیاسییه، به‌شێكیشی په‌یوه‌ندیی به دارایی و ئابوورییه‌وه هه‌یه، چونكه له رابردوودا چه‌ندینجار پرۆژه‌یاسا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاراسته‌ی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان كراوه، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكیی نێوان لایه‌نه‌كان، به‌تایبه‌تی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، نه‌توانراوه پرۆژه‌یاسای نه‌وت و غاز ده‌ربكرێت.
هه‌ولێر، ته‌ها عه‌بدوڵڵا