وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم دەستپێدەکات

06:25 - 2025-06-09
کوردستان
45 جار خوێندراوەتەوە

سبەی لە هەرێمی کوردستان پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ وەرزی 2025 دەستپێدەکات و رۆژی یەکەم لە سایلۆکانی پیرەمەگروون و چەمچەماڵ گەنم وەردەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پرۆسەکە بەپێی ناوچەکانە و سایلۆی چەمچەماڵیش بەپێی نۆرەبەندیی پێشوەختە گەنم وەردەگرێت. 

حکومەتی عیراق بڕیاریداوە 400 هەزار تۆن گەنمی هەرێم وەربگرێت و نرخی یەک تۆنیش بە 850 هەزار دینار دیاریکراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان