سبەی یەکەم کاروانی حاجیانی عیراق دەگەڕێنەوە

10:23 - 2025-06-09
کوردستان
52 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گواستنەوەی عیراق رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە پرۆسەی گەڕانەوەی حاجیانی عیراق لە سعودیەوە دەستپێدەكات و تا رۆژی 24ی مانگ تەواوی حاجییەكان دەگەڕێندرێنەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، یەكەم كاروان رۆژی سێشەممە لە فڕۆكەخانەی تائیفەوە دەگەڕێتەوە، سەرەتا رۆژانە 2 گەشتی ئاسمانی و دواتر بۆ 6 گەشت زیاد دەكرێت. هاوكات ئامادەكاریی بۆ گەڕاندنەوەی ئەو حاجیانەش كراوە كە بە رێگای وشكانی گەشتیان كردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان