بەڕێوەبەرایەتی کوشتارگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ لە رۆژانی جەژندا 735 ئاژەڵ سەربڕاون، كە بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەكە كەمیكردووە.
د. شاڵاو عارف، بەڕێوەبەری کوشتارگەكە رایگەیاند، لەو ژمارەیە 623 ئاژەڵی بچووک و 112ی گەورە بوون.
ئاماژەی بەوەش دا، پاش پشكنین، 500 كیلۆگرام گۆشت بەهۆی شیاو نەبوونییەوە لەناوبراوە.
ساڵی رابردوو لە کوشتارگەی سلێمانی 996 ئاژەڵ سەربڕدرابوون.