ئاوات محەمەد: پلانی جەژن بەسەرکەوتوویی جێبەجێکرا

09:50 - 2025-06-09
کوردستان
48 جار خوێندراوەتەوە


قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پلانی رۆژانی جەژن بەسەرکەوتوویی جێبەجێکراوە و ئەو سەرپێچیکارانەی بەهۆی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵەوە لە شوێنی نەشیاودا دەستگیرکرابوون، ئازاد دەکرێن.

ئاوات محەمەد وتیشی، ئامانجی پلانەکە پاراستنی تەندروستی و ئەمنییەتی هاووڵاتیان بووە و تارادەیەکی زۆر رێگری لە سەربڕینی ئاژەڵ لە شوێنە گشتییەکاندا کراوە، سوپاسی هێزە ئەمنییەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانیشی کرد کە لە ماوەی چوار رۆژی جەژندا لە ئەرکدا بوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان