ناتۆ توانای بەرگریی ئاسمانی چوار هێندە زیاد دەکات

07:06 - 2025-06-09
جیهان
47 جار خوێندراوەتەوە



ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردۆتەوە کە چاوەڕوان دەکرێت مارک روتە، ئەمینداری گشتیی پەیمانی ناتۆ، داوای زیادکردنی تواناکانی بەرگری ئاسمانی ئەوروپا بە رێژەی 400% بکات، بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی روسیا.

 لە کۆنفرانسێکی وڵاتانی ئەوروپی لە لەندەن، روتە جەختدەکاتەوە کە مەترسییەکانی روسیا بە راگرتنی جەنگی ئۆکرانیا کۆتایی نایەت. بۆیە پێویستە وڵاتان خەرجی سەربازییان بۆ کەرتی مووشەکی زیرەک و سیستمی بەرگری زیاد بکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان