هێزی ئاسمانیی ئۆکرانیا رایگەیاند، شەوی رابردوو روسیا بە 479 درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشێکی پێوانەیی کردووەتە سەر وڵاتەکەی، کە ژمارەیەکی نوێیە لە دەستپێکی جەنگەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی هێزە ئۆکرانییەکە، لەو هێرشە بەرفراوانەدا توانیویانە 460 درۆن و 19 موشەک لە کۆی 20 موشەک تێکبشکێنن.
روونیشکراوەتەوە، کاریگەریی هێرشەکان لە دەیان شوێنی جیاواز تۆمارکراوە.
ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کیێڤ داوای ئاگربەست دەکات و مۆسکۆ رەتیدەکاتەوە.