بەرازیل داوای میوانداریی مۆندیالی یانەکانی 2029 دەکات

01:07 - 2025-06-21
وەرزش
33 جار خوێندراوەتەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل، داواکارییەکی رەسمی بۆ میوانداریکردنی جامی جیهانیی یانەکانی ساڵی 2029 پێشکەشی فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) کرد.

بەپێی رۆژنامەی "گڵۆبۆ"، داواکارییەکە لەلایەن سەمیر چاود، سەرۆکی نوێی فیدراسیۆنی بەرازیلەوە لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا پێشکەشکراوە. 

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئینفانتینۆ و بەرپرسانی دیکەی فیفا پێشوازییەکی گەرمیان لە بیرۆکەکە کردووە و بەرازیل بە بژاردەیەکی باش دەزانن بۆ ئەو پاڵەوانێتییە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان