ترەمپ: موشەکەکانی ئێران بەهێز بوون و ئیسرائیل زیانێکی زۆری پێگەیشت

03:44 - 2025-06-25
جیهان
52 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هەموو دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان لەناوبردووە و بە دووری دەزانن ئەو وڵاتە بتوانێت بگەڕێتەوە سەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی، دەشڵێت، موشەکە بالیستییەکانی ئێران بەهێز بوون و ئیسرائیل زیانێکی زۆری پێگەیشت.
سەرۆکی ئەمریکا و ئەمینداری گشتیی ناتۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شەڕی ئێران و ئیسرائیل و ناتۆوە کۆبوونەوە و کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیان ئەنجام دا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سەرجەم دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانمان لەناو برد و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەین لە قەبارەی زیانەکان بەڵام ئەو موشەکە بالیستییانەی ئێران بۆ ئیسرائیلی هەڵدا زۆر بەهێز بوون، ئیسرائیل لە شەڕەکەدا زیانێکی زۆری پێگەیشت.
وتیشی، ئیسرائیل نەیدەتوانی بگاتە ئەو ناوچانەی ئێران، ئەگەر ئێرانمان بۆردومان نەکردایە، ئێرانیش قبوڵی نەدەکرد بێتەوە سەر مێزی دانوستان.
باسی لەوەشکردووە، ئەگەر ئێران بچێتەوە سەر بەنامە ئەتۆمییەکەی جارێکی دیکە بۆردومانی دەکەنەوە، بەهۆی ئەوەی بەسەر بنکەکانیدا هاتووە، باوەڕ ناکەم ئێران بگەرێتەوە سەر ئەو رێژەیەی پیتاندنی یۆرانیۆم.

#جیهان

بابەتە پەیوەندیدارەکان