هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە سلێمانی فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین (رەحمان سیتەکی)ی بەسەرکردەوە.
هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتی، خەبات و تێکۆشانی ناوبراوی بە بایەخەوە باسکرد، کە بەهۆی لێهاتوویی و دڵسۆزییەکەیەوە جێگای متمانەی سەرۆک مام جەلال بووە.
هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵڵا، هیوای تەندروستیەکی باشتری بۆ هەڤاڵ رەحمان سیتەکی خواست و رایگەیاند، یەکێتی بە رابەرایەتی سەرۆک بافڵ، تێکۆشەرەکانی لەبیرناکات.
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان