رۆژی چوارشەممە وەفدێكی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە بنكەی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە حەسەكەوە و بە سێ هێلیكۆپتەری ئەمریكی بەرەو دیمەشق بەریكەوتن، مە.زڵوم عە.بدی، فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات سەرۆكایەتی وەفدەكەی دەكرد و هەریەكە لە ئیلهامم ئەحمەد، سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و فەوزە یوسف و عەبد حامید هەمباش هاوسەرۆكەكانی وەفدی دانوستانكاری لەگەڵیدابوون.
وەفدەكە لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆكی قۆناغی راگوزەری سوریا كۆبووەوە كە تێیدا تۆم باراك نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا و ژان باپتیست نوێنەری فەرەنسا بەشداری كۆبوونەوەكە بوون، تەوەری سەركەی كۆبوونەوەكە شێوەی دەوڵەتی نوێی سوریا، پەیوەندی نێوان حكومەت و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا، فرٍۆكەخانەكان، دۆسێی ئابووریی و رێكخستنەوەی هێزەكان بوو.
كۆبوونەوەكە گەرموگوڕیی پێوەدیار بوو، سەرنجی لەسەر جێبەجێكردنی رێككەوتنی 10ی ئاداری نێوان ئەحمەد شەرع و مە.زڵوم عە.بدی بوو، بەگشتی كۆبوونەوەكە ئەرێنی بوو، هەرچەندە حكومەتی راگوزەری سوریا جەختی لە ناوەندگەرایی كردەوە و وەفدی ئیدارەی خۆسەر ناڕەزایی دەربڕی، بەڵام فەوزە یوسف كۆبوونەوەكەی بە ئەرێنی وسف كرد و وتی:" گفتوگۆكان بەردەوام دەبن". لای خۆیەوە، تۆماس باراك، كۆبوونەوەكەی بە "هەنگاوێكی گەورە" وەسف كرد.
دواتر لە راگەیەنراوێكدا، حكومەتی راگوزەری سوریا پێشوازیی لە هەر جۆرە رێگا و ئاراستەیەك لەگەڵ هەسەدە كرد كە ببێتە هۆی بەهێزكردنی یەكڕیزی و یەكپارچەیی خاكی وڵاتەكەی و دووركەوتنەوە لە هەر جۆرە دابەشبوونێك یان هێنانە ئارای سیستمی فیدراڵیزم. ئاشكراشیكرد، دیمەشق پابەندبوونی نەگۆڕی خۆی بە پرەنسیپی "یەك سوریا، یەك سوپا، یەك حكومەت" دووپات دەكاتەوە و هەر جۆرە دابەشبوونێك یان فیدرالیزم رەت دەكاتەوە.
حكومەتی راگوزەری سوریا داوای گواستنەوەی سەرجەم دامودەزگا و ئۆرگان و هێزە سەربازییەكان دەكات بۆ دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندی. هاوكات وەفدی ئیدارەی خۆسەر ناڕەزایی دەربڕی و ئەم هەنگاوەی بە پشتگوێخستنی ئیرادەی خەڵكی باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا زانی و رەنگدانەوەی ئەو رۆحی كۆدەنگییە نەبوو كە لە رێككەوتنی 10ی ئاداردا هەبووە و جەختیان لەسەر گرنتی مافی هەموو پێكهاتەكان كردەوە. پێشتریش مە.زڵوم عە.بدی جەختی لەسەر پابەندبوونی خۆی بە سوریایەكی لامەركەزی كردەوە كە هەموو پێكهاتەكان مافی تەواویان هەبێت و كەسیان پشگوێ نەكخرێت.
لەگەڵ بوونی هەندێك ناكۆكی، بەڵام میدیاكان باس لەوە دەكەن، هەردوولا رێككەوتوون لەسەر پێكهێنانی لیژنە بۆ بەدواداچوون بۆ پرسەكانی وەك پەروەردە و گەڕانەوەی ئاوارەكان. ئەمەش بە ئاماژەیەك بۆ خواستی هاوبەش بۆ دروستكردنی متمانە و رێگەی خۆشكرد بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسەكانی تر، ئەمریكییەكان و فەرەنسییەكان هەوڵی رێكەوتن لە نێوان هەردوولا دەدەن كە سەقامگیری سیاسی مسۆگەر بكات.