باخچەلی: ئۆ.جەلان بەڵێنەكەی خۆی جێبەجێكرد

05:36 - 2025-07-11
جیهان
42 جار خوێندراوەتەوە


دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی مەهەپە رایگەیاند، ئۆ.جەلان بەڵێنەكەی خۆی جێبەجێكرد، دەم پارتیش سیاسەتێكی بەرپرسیارانەی جێبەجێكردوە.
سەرۆكی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی توركیا (مەهەپە)، دوای رێوڕەسمی لەناوبردنی چەك لەلایەن ژمارەیەک گەریلای پە.کە.کە، راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، عەبدوڵڵا ئۆ.جەلان، بەڵێنەكەی جێبەجێ كرد، دەم پارتیش سیاسەتێكی بەرپرسیارانەی بە لێدوانی هاوسەنگ لە كاتی خۆیدا نیشانداوە و لە پاڵ برایەتی هەزار ساڵەدا وەستاوە.
باخچەلی دەڵێت، ئەو دیمەنانەی بڵاوكرانەوە، ساتێكی مێژوویی زۆر گرنكە، پە.كە.كە لە ئەمڕۆ بەدواوە بە چەند قۆناغێك چەكەكان لەناودەبات.
راشیگەیاندووە، نامەیەكی بۆ پەروین بوڵدان ئەندامی وەفدی ئیمراڵی ناردووە وئاماژەی بۆ ئەوە كردوە: هەوڵ و بەشداریكردنەكەت لە پرۆسەی ئاشتی بێ ئەندازەیە و لەو بارەیەوە سوپاسی كردووە.
دەشڵێت، هەفتەی داهاتوو لەگەڵ وەفدی ئیمراڵی كۆدەبێتەوە و بە وردی باس لە هەنگاوەكانی پرۆسەی ئاشتی دەكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان