خاتوو لەیلا زانا، سیاسەتمەداری کورد سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالی کرد و لەلایەن مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلالەوە بەگەرمی پێشوازی کرا.
دوای دانانی تاجەگوڵینەی رێز و وەفا، خاتوو لەیلا زانا بەڕێزەوە و بەدەنگێکی دلێر ئاماژەی بە رۆڵی سەرۆک مام جەلال دا لە خەباتی رزگاریخوازی و نەتەوەیی و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیادا و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە ئەمڕۆ لە حزوری رۆحیدا بە شانازییەوە ئەو رۆڵە مێژووییە بەبیردەهێنینەوە و بە شوێن هەنگاوەکانیدا دەڕۆین کە لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و برایەتی نێوان گەلان، بە تایبەت کورد و تورک و عەرەب دا دەستێکی سپی و خێری بوو.