بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ، ئێران داوای گرەنتی دەکات

09:36 - 2025-07-12
جیهان
41 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، وڵاتەکەی رەزامەندە بە گەڕانەوەی گفتوگۆکان دەربارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی لەگەڵ ئەمریکادا، لەو کاتەدا کە گرەنتی هەبێت جارێکی تر هێرشی نەکرێتەوەسەر.

ئاژانسی (AP) لەزاری عیراقچی بڵاویکردۆتەوە، هەمووکات لە گفتوگۆدا لەگەڵ دیپلۆماتکاران لە تاران، ئەوەمان خستووەتەڕوو کە ئامادەین بۆ گفتوگۆ دەربارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەمان، بەڵام پێویستە گرەنتی هەبێت لە کاتی گفتوگۆکاندا رەوشەکە بەرەو شەڕ نەڕوات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان