بۆ ماوەی 5 رۆژ کارەبای نیشتمانی لە هەڵەبجە دەبڕێت

05:13 - 2025-07-13
کوردستان
40 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، بۆ ماوەی پێنج رۆژ و رۆژانە بۆ حەوت کاتژمێر کارەبای نیشتمانی لە سەرجەم فیدەرەکانی پارێزگاکە دەکوژێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لە رۆژانی 15 تا 19ی تەمموزی 2025، لە کاتژمێر 5ی بەیانی تا 12ی نیوەڕۆ کارەبا نابێت. هۆکاری کوژاندنەوەکەش بۆ کارکردن لە پڕۆژەی رووناکی گەڕێندراوەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان