ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری نیگەرانە لە لێدوانەكانی حكومەتی سوریا

09:58 - 2025-07-13
جیهان
37 جار خوێندراوەتەوە

لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا، نیگەرانی خۆی لە قوڵبوونەوەی لێدوانی توند و تۆمەتباركردن لەلایەن بەرپرسانی حكومەتی سوریاوە دەردەبڕێت.

ئیلهام ئەحمەد لە تۆڕی ئێکس رایگەیاند، رۆڵی ئەمریكا و فەرەنسا بۆ چارەسەری سیاسی بەرزدەنرخێنن و پشتیوانی رۆڵێكی بنیادنەرن كە گفتوگۆكان بەهێزبكات. 

ئەمە لەكاتێكدایە كە بە نێوەندگیری واشنتۆن و پاریس، حكومەتی سوریا و هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە گفتوگۆدان بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێك لەسەر شێوازی حوكمڕانی لە داهاتووی ئەو وڵاتەدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان