شایستەی دارایی بژمێرەكان خەرجدەكرێت

11:37 - 2025-07-13
کوردستان
45 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پلاندانانی هەرێم رایگەیاند، خەرجكردنی شایستەی دارایی بژمێرەكان دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە دوای وەرگرتنی پارەكە لە حكومەتی ناوەندی عیراق.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، دوای حەوت مانگ هەوڵی بەردەوام، رێكارە كارگێڕی و داراییەكان تەواوكراون و لە چەند رۆژی داهاتوودا پارەكە دابەش دەكرێت. رونیشكراوەتەوە، هێشتا زیاتر لە 13 ملیار دیناری تر ماوە لە بەغداوە بنێردرێت و وەزارەت بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی بۆ وەرگرتنی تەواوی شایستە داراییەكان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان