پرۆسەی گواستنەوە و دابەزینی خوێندکاران بە ئەلیکترۆنی لە نێوان زانکۆکان دەستی پێکرد

04:48 - 2025-07-15
کوردستان
37 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ئەم رێنمایانەی بۆ خوێندکاران بڵاوکردوەتەوە:

 بەمەبەستى بەرچاوڕونى بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیانەى دەیانەوێت پرۆسەى گواستنەوەو دابەزاندن ئەنجامبدەن، كلیك لەسەرئەم لینکە فێرکاریەى خوارەوە بكەن دواتر دەست بکەن بە پرۆسەکە بۆ ئەوەى ڕووبەڕووى هەڵە نەبنەوە، لە هەمانکاتدا هەر خوێندکار قوتابیەک پرسیار یان سەرنجێکى هەبێت وێڕاى خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییەکان، دەتوانێت پرسیارەکانى ئاراستەى تۆمارى هەریەک لە زانکۆکان بکات و وەڵام دەدرێتەوە.

تێبینى:

1- ئەگەر خوێندکار (یوزەرنەیم و پاسۆردى) نەبوو یاخود لە یادى کردبێت، بۆ چوونە ناو سیستمى گواستنەوەو دابەزین، ئەوا بە ژمارەى تاقیکردنەوەى پۆلى دوانزەى ئامادەیی لە تۆمارى زانکۆکەى پرۆسەکە ئەنجامدەدات.

2- بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین پێویست ناکات هیچ خوێندکارێک سەردانى وەزارەت بکات، چونکە پرۆسەکە بە ئەلیکترۆنى ئەنجام دەدرێت.

3- پێویستە لەو ماوەى دیارى کراوە خوێندکاران مامەڵەکانیان تەواو بکەن، چونکە لە دەرەوەى ئەم ماوەیە مامەڵەکەى جێبەجێ ناکرێت.

 

- بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:

https://regayzanko.com/

- بۆ بینى گشتاندنى وەزارەت تایبەت بە رێنمایی گواستنەوەو دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:

https://drive.google.com/.../1HiKzu6z.../view...

بابەتە پەیوەندیدارەکان