هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک خێمەی مامۆستایان و فەرمانەبەرانیان لابرد

06:46 - 2025-07-15
عیراق
41 جار خوێندراوەتەوە

دوای دانانی خێمەی ناڕەزایی مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک، هێزێکی ئەمنی چوونە شوێنەکە و بە هۆی نەبوونی مۆڵەتەوە خێمەکەیان لابرد.

مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی کەرکوک رایانگەیاند، هێزە ئەمنییەکە پێی راگەیاندوون فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە، بەڵام دووپاتیدەکەنەوە، کە بەردەوام دەبن لە ناڕەزایی دەربڕین و خێمە لابردن رایانگانرێت.

هێزە ئەمنییەکەی عیراق بە مامۆستایانی راگەیاندووە، هەرکات مۆڵەتیان هەبوو دەتوانن خێمە هەڵبدەن، بەڵام بەمجۆرەی ئێستا کە مۆڵەتیان نییە بوونەتە مەترسی و بێزارکردنی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە.

ئەمڕۆ مەمۆستایانی خوێندنی کوردی لەشاری کەرکوک لە بەردەم نووسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەو شارە، خێمەی ناڕەزایەتییان هەڵدا و مانگرتنیان راگەیاند.

# ئه‌وروپا

بابەتە پەیوەندیدارەکان