هاوكاری و پشتیوانییە سەربازییەكانی ئەڵمانیا بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دووپاتكرایەوە

11:29 - 2025-08-13
کوردستان
15 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەیەوە وەك فەرماندەی سەربازیی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا، پێشوازیی لە كۆلۆنێڵ پیتەر كوپەر و وەفدێكی سەربازیی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا، جێگری سەرۆكی هەرێم، كارەكانی كۆلۆنێڵ پیتەر كوپەری وەك فەرماندەی سەربازیی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا بەرز‏نرخاند و بەبایەخەوە ئەركی هێزەكانی ئەڵمانیای خستەڕوو لەچوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش. هەروەها پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە كۆلۆنێڵ سێباستیان كلنك فەرماندەی نوێی سەربازیی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا كرد و هیوای سەركەوتنی لە ئەركەكەیدا بۆ خواست.
لای خۆیەوە، كۆلۆنێڵ پیتەر كوپەر، سوپاسی پاڵپشتی و هاریكاریی لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی لە سەرخستنی كار و ئەركەكانیدا كرد و هاوكاری و پشتیوانییە سەربازییەكانی وڵاتەكەی بۆ پێشمەرگە دووپاتكردەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان