یی شین- پەکین*
وڵاتی ناورۆ به پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه «دیپلۆماسییه‌كان»ی له‌گه‌ڵ تایوان، له‌م دواییانه‌دا بووه 183هه‌مین وڵات كه دانی به‌و راستییهدانا كه حكومه‌تی كۆماری میللی چین تاكه حكومه‌تی یاساییه كه نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی چین ده‌كات و تایوان به‌شێكی بێبهشنهكراوی خاكی چینه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له هه‌ندێك گۆشه‌دا، ئه‌م راستییه حاشا هه‌ڵنه‌گره به‌رده‌وامه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئینكاری. لۆرا رۆزنبێرگهر، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی ئه‌مریكی له تایپەی پایتەختی تایوان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پێی وایه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ناورۆ جێگای «داخه« و «نائومێدكه‌ر»ه، بڕیارنامه‌ی 2758ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیارێكی له‌سه‌ر دۆخی تایوان نه‌داوه، رێگری نه‌كردووه له هیچ وڵاتێك كه په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ تایوان هه‌بێت هه‌روه‌ها رێگری نه‌كردووه له به‌شداریكردنی ماناداری تایوان له سیستمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا.
راستییه‌كه ئه‌وه‌یه، بڕیارنامه‌ی 2758 به شێوه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه، ده‌ڵێت و بڕیار ده‌دات هه‌موو مافه‌كان بۆ كۆماری میللی چین بگه‌ڕێنێته‌وه و نوێنه‌رانی حكومه‌ته‌كه‌ی وه‌ك تاكه نوێنه‌ری شه‌رعی چین له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا بناسێنێت و ده‌ستبه‌جێ نوێنه‌رانی چیانگ كای-شێك له‌و شوێنه ده‌ربكه‌ن كه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و له هه‌موو ڕێكخراوه‌كانی په‌یوه‌ست به‌وه‌وه داگیریان كردووه.
جگه له گه‌یاندنی ئه‌نجامێكی جهختكهرهوه، بڕیارنامه‌ی 2758 بریتییه له پرۆسه‌یه‌ك كه له رێگه‌یه‌وه هەموو ناڕوونییه‌ك سه‌باره‌ت به دۆخی تایوان لاده‌بات.
كۆبوونه‌وه‌كان كه بوونه هۆی په‌سه‌ندكردنی ئه‌م بڕیارنامه‌یه، ده‌ریده‌خه‌ن كه سپۆنسه‌رانی بڕیارنامه‌كه داوایان له رێكخراوی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه خاكی چین دابه‌ش نه‌كرێت، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گروپی چیانگ كای شێك له تایوان چه‌سپاوه و ره‌شنووسی بڕیارنامه‌كه‌یان وه‌ك «پرسی بڕوانامه« ناساندووه، واته كێن تاكه نوێنه‌رانی یاسایی چین له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نه‌ك سه‌باره‌ت به «وه‌رگرتنی ئه‌ندامی نوێ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان».
كاتێك هه‌ندێك لایه‌ن هه‌وڵیان دا به قاچاخ «نوێنه‌رایه‌تی دووانه« بخه‌نه ناو ره‌شنووسی بڕیارنامهكهوه، رووبه‌ڕووی دژایه‌تییه‌كی توند بوونه‌وه. پێشنیاره‌كانیان به «نایاسایی و به روونی ناته‌با له‌گه‌ڵ واقیعی ئێستا و دادپه‌روه‌ری و بنه‌ماكانی میساقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان» داده‌نرا. وڵاتانی ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ده‌نگه‌كانیان بۆ بڕیارنامه‌ی 2758 به روونی ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو كه «دووچین» یان «یه‌ك چین، یه‌ك تایوان» نییه.
پێش بڕیارنامه‌ی 2758 جاڕنامه‌ی قاهیره و جاڕنامه‌ی پۆتسدام كه دوو ئامرازی یاسایی نێوده‌وڵه‌تی گرنگن، به روونی پێگه‌ی تایوانیان وه‌ك به‌شێكی بێبهشنهكراوی چین ناساند. له ساڵی 1943 سه‌ركرده‌كانی چین و ئه‌مریكا و به‌ریتانیا جاڕنامه‌ی قاهیره‌یان ده‌ركرد كه تێیدا هاتووه هه‌موو ئه‌و خاكانه‌ی ژاپۆن له چینییه‌كان دزیوه وه‌ك تایوان ده‌بێت بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ چین. جاڕنامه‌ی پۆتسدام له ساڵی 1945 دا، جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی جاڕنامه‌ی قاهیره‌ی دووبات كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ 183 وڵات دان به واقیعی پێگه‌ی تایواندا ده‌نێن، له‌وانه وڵاتی خاتوو رۆزنبێرگهر ئه‌مریكا، كه له به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كانی له‌گه‌ڵ چین به‌ڵێنی بنه‌مای یه‌ك چینی داوه. له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا، ئیداره یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی ئه‌مریكا دژایه‌تی ئه‌مریكایان بۆ «سه‌ربه‌خۆیی» تایوان راگه‌یاندووه.
له درێژه‌ی مێژووی هه‌زار ساڵه‌یدا، چین چه‌ند جارێك گیرۆده‌ی ململانێی ناوخۆیی بووه، به‌ڵام له هه‌موو جارێكدا گه‌لی چین بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان كۆبوونه‌ته‌وه. ئه‌مه هێزێكه له‌لایه‌ن كه‌س و هیچ شتێكه‌وه رێگری لێ ناكرێت. به دڵنیاییه‌وه‌ش نه‌ك له رێگه‌ی درۆیه‌كی زه‌قه‌وه.
*شرۆڤه‌كارێكی كاروباری نێوده‌وڵه‌تییه و دانیشتووی په‌كینه