ئومێد قه‌ره‌داخی*
په‌لاماره‌كانی ئه‌نفال بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، جگه له‌وه‌ی به‌شێك بوو له پڕۆژەی به‌عس بۆ جینۆسایدی كورد، كۆمه‌ڵێك لێكه‌وته‌ی ئابووری مه‌ترسیداری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی عیراق به‌جێهێشت، دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ده‌یه، هێشتا لێكه‌وته ئابوورییه‌كانی ئه‌نفال به ئابووری كوردستانه‌وه دیاره، ده‌كرێت له میانه‌ی شیكردنه‌وه‌یه‌كی كورتدا ده‌ستنیشانی هه‌ندێك له‌و ئاسهوانه بكه‌ین.
په‌لاماره‌كانی ئه‌نفال ژێرخانی به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵی له هه‌رێم له‌ناوبرد، رێگاوبان و ئاوه‌دانی گونده‌كان و پرده‌كان و هه‌موو ئه‌و پێكهاته مادییانه‌ی له‌ناوبرد
بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی
كوردستان به‌و پێیه‌ی خاوه‌ن خاكێكی به‌پیت و سه‌رچاوه‌ی ئاوی پێویست بووه، هه‌میشه كشتوكاڵ یه‌كێك بووه له سێكته‌ره گرنگه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و چالاكی ئابووری، له زۆر باردا وه‌ك سه‌به‌ته‌ی خۆراكی كوردستان و عیراقیش ناسراوه، گونده‌كان دڵی به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵ بوون ، سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می دابینكردنی خۆراك و وزه‌ی ئابووری بوون.ناهاوسەنگی لە بازاری کاردا
له په‌لاماره‌كانی ئه‌نفالدا گونده‌كان وێران كران. وێرانكردنی گونده‌كان له په‌لاماره‌كانی ئه‌نفالدا، مانای له كارخستنی زه‌وییه‌كی به‌رینی كشتوكاڵی بوو، لێدانێكی توندبوو له یه‌كێك له توانا گرنگه‌كانی ئابووری هه‌رێم كه بریتی بوو له توانای به به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌رێگای ئه‌نفاله‌وه ده‌ستی كاری له سێكته‌ری كشتوكاڵدا لاواز كرا، ئه‌و پیاوانه‌ی به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال كه‌وتن به‌شێكی هه‌ره زۆریان ده‌ستی كاری لێهاتوو و خاوه‌ن ئه‌زموونی كاری كشتوكاڵی بوون، به نه‌مانی ئه‌وان یه‌كێك له پایه گرنگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵی كه‌وت ئه‌ویش ده‌ستی كار بوو، كاتێكیش راپه‌رین ئه‌نجامدرا، نه‌توانرا به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵی ببرێته‌وه ئاستی پێش ئه‌نفال، به‌شێكی گرنگی هۆكاره‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌ستی كاری لێهاتوو و خاوه‌ن ئه‌زموون له‌ناو چووبوو.
سه‌ره‌ڕای له‌ناوبردنی ده‌ستی كاری لێهاتوو و خاوه‌ن ئه‌زموون، په‌لاماره‌كانی ئه‌نفال ژێرخانی به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵی له هه‌رێم له‌ناوبرد، رێگاوبان و ئاوه‌دانی گونده‌كان و پرده‌كان و هه‌موو ئه‌و پێكهاته مادییانه‌ی له‌ناوبرد كه ژێرخانێكی به‌هێزبوون بۆ به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵی، ئه‌مه‌ش فاكته‌رێكی ئێجگار به‌هێز بوو تاوه‌كو له قۆناغه‌كانی دوای ئه‌نفالیش سێكته‌ری كشتوكاڵ نه‌توانێت رۆڵی خۆی ببینێت و ببێته‌وه به سه‌به‌ته‌ی خۆراك.
لێكه‌وته‌یه‌كی دیكه‌ی ئابووری ئه‌نفال، بریتی بوو له دروستكردنی ناهاوسه‌نگی له بازاڕی كاردا، له‌لایه‌ك كه‌سوكاری ئه‌نفاله‌كان له كۆمه‌ڵگای زۆره‌ملێدا له‌ناو شاره‌كاندا نیشته‌جێكران، ئه‌مانه بۆ بژێوی ژیانیان پێویسیان به‌وه بوو رووبكه‌نه بازاڕی كار، به‌مه‌ش خستنه‌رووی كار له بازاڕی كاردا زیادیكرد به‌رانبه‌ر به‌و خواسته‌ی له بازاڕی كاری هه‌رێمدا هه‌بوو، له هه‌مانكاتیشدا توانای به‌رهه‌مهێنان به‌هۆی له ده‌ستدانی به‌شێك له ژێرخانی كوردستانه‌وه له‌ده‌ستدرا بوو، سه‌ره‌نجام ناهاوسه‌نگی له بازاڕی كاردا هاته ئاراوه، ئاستی گشتی كرێ دابه‌زی، بێكاری به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشا ، به‌مه‌ش ئاستی گشتی داهات هاته خواره‌وه و رێژه‌ی خۆشگوزه‌رانی كه‌مبوه‌وه به‌تایبه‌ت له نێو ئه‌و توێژه‌ی كه ناچاربوون به هیچ سنوورێك ده‌ستی كاری خۆیان له بازاڕی كاردا بخه‌نه روو.
خود بژێویی
ئاسه‌وارێكی دیكه ئابووری بریتی بوو له به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه توانای به‌رهه‌مهێنان و خود بژێویان نییه و پشت به‌ستوون به كه‌سێكی دیكه بۆ خۆژیان، كاتێك ژماره‌یه‌كی زۆر له منداڵ و خانمی به‌ته‌مه‌ن له ئه‌نفال به‌جێمان، ئه‌مانه توانای به‌رهه‌مهێنانیان نه‌بوو ، بۆ ژیان ناچار بوون پشت ببه‌ستن به ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌یان ، به‌مه‌ش هه‌ر ئه‌ندامێك كه كاری ده‌كرد، دابینكردنی بژێوی چه‌ند كه‌سێكی له ئه‌ستۆ بوو، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌بوو كه ده‌رفه‌تی هیچ پاشه‌كه‌وتێك و هیچ كه‌ڵه‌كه‌بوونێكی سه‌رمایه و سه‌رمایه‌گوزاری له ئارادا نه‌بوو ، ته‌نها خه‌ون بریتی بوو له ژیانێكی ته‌واو ساده.
وێرانكردنی گونده‌كان له په‌لاماره‌كانی ئه‌نفالدا، مانای له كارخستنی زه‌وییه‌كی به‌رینی كشتوكاڵی بوو
*مامۆستای ئابووری- زانکۆی سلێمانی