هۆشیاریی ژینگه‌یی لای مرۆڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بنه‌ما په‌روه‌رده‌ییه‌ی له‌سه‌ری گۆشكراوه، چونكه په‌روه‌رده توانای گۆڕینی ره‌فتار و زیادكردنی هه‌ستی به‌رپرسیارییه‌تی به‌رامبه‌ر به ژینگه لای مرۆڤ هه‌یه. به واتایه‌كی تر، په‌روه‌رده وا له مرۆڤه‌كان ده‌كات مامه‌ڵه‌یه‌كی دروست له‌گه‌ڵ ژینگەدا بكه‌ن، بە مەبەستی پاراستن و گەیشتن بەو هاوسەنگییە ژینگەییەی کە تەندروستی و سەلامەتی مرۆڤ دەپارێزێت. جگە لە زیندووکردنەوەی مەیلە مرۆڤدۆستەکانی، کە پاڵنەرێکە بۆئەوەی بەشداری بکات لە چارەسەرکردنی کێشە ژینگەییەکانی ئێستا و رێگری دەکات لە دووبارە دەرکەوتنیان، یان لانیکەم کەمیان دەکاتەوە.
ژینگە هەموو شتێکە کە له دەوروبەری مرۆڤە، کۆی ئەو ره‌گه‌زه سروشتی و دەستکردانەیە، كه ژیانی مرۆڤ لێیانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. هەموو زانستەکان توێژینه‌وه‌یان ده‌رباره‌ی كردووه، به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵناسی لقێكی زانسته به‌م ناوه‌وه هه‌یه.
به‌وپێیه‌ی ژینگە کاریگەریی لەسەر رەفتاری مرۆڤەکان هه‌یه و ده‌بێته به‌شێك له ژیانی گشتی خه‌ڵك، هه‌ربۆیه پێشەنگەکانی کۆمەڵناسی بایه‌خییان به‌م بواره داوه وەک: دۆرکهایم، ڤێبەر، پارک و ئەوانی تر. جیاله‌وه‌ش سەرهەڵدانی بزووتنەوەکان دژی دەستێوەردانی ئاشکرای مرۆڤ بۆ ژینگه ، لەگەڵ سەرهەڵدانی بیرۆکە و توێژینه‌وه‌ی نوێ، بوونەهۆی زیادکردنی لقێکی نوێی کۆمەڵناسی لە ماوەی ساڵانی رابردوودا، ئه‌ویش کۆمەڵناسی ژینگەییە.
کۆمەڵناسی ژینگەیی، یەکێکە لە لقە مۆدێرنەکانی کۆمەڵناسی گشتی، سەرهەڵدانی ئەم لقە کاتێک بوو کە كۆمه‌ڵناسه‌كان درکیان بە گرنگی خستنەڕووی بیرۆکە و پرەنسیپ و دیدگاکان کرد، کە لە دەوری سروشتی پەیوەندیی نێوان کۆمەڵگه و ژینگەدا دەسووڕێنەوە
کۆمەڵناسی ژینگەیی، یەکێکە لە لقە مۆدێرنەکانی کۆمەڵناسی گشتی، سەرهەڵدانی ئەم لقە کاتێک بوو کە كۆمه‌ڵناسه‌كان درکیان بە گرنگی خستنەڕووی بیرۆکە و پرەنسیپ و دیدگاکان کرد، کە لە دەوری سروشتی پەیوەندیی نێوان کۆمەڵگه و ژینگەدا دەسووڕێنەوە، به‌تایبه‌ت دوا به‌دوای ئه‌و گۆڕانكارییه گه‌ورانه‌ی له مه‌سه‌له‌ی ژینگه‌دا هاتنه گۆڕێ و ژیانی ئێستای مرۆڤه‌كانییان خسته مه‌ترسییه‌وه. له‌مبارەیە‌وه كۆمه‌ڵناسی ئه‌ڵمانی (ئۆرلێخ بیك) به چه‌ند كتێبێكی زانستی گۆمی مه‌نگی ئه‌م باسه‌ی شڵه‌قاند. بەتایبەتی لەگەڵ پەرەسەندنی حەز و ئارەزووی جیهانی بۆ پرسە ژینگەییەکان و کێشە ئیکۆلۆژییە هاوچەرخەکان، کۆمەڵناسەکان زیاتر ئارەزووی توێژینه‌وه‌یان لە ژینگە کردووە، نەک تەنها بۆئەوەی تێبگەن کە تا چەندە ژینگە و دەرکەوتە سروشتی و کۆمەڵایەتی و کەلتوری و ئابوورییەکان، کاریگەرییان لەسەر ژیان و رەفتار و هۆشیاری تاکەکان و کۆمەڵگا مرۆییەکان هەیە، بەڵکو توێژینه‌وه لە رەهەندە نوێیەکان دەکەن کە پێشتر کەس گرنگی پێیان نەداوە.
هۆشیاریی ژینگه‌یی كاتێك زیادیكرد، كه گۆڕانکارییە پیشەسازییەکان و پێشکەوتنی تەکنۆلۆژی و داهێنانە زانستییەکانی، کە بوونەتە هۆی کێشەی پیسبوون، بیابانبوون، هەژاری، تەقینەوەی دانیشتوان، سووتانی دارستانەکان، بەکاربردن و کەمبوونەوەی سەرچاوە ئابوورییەکان و شتی تر، به‌رۆكییان به جیهان گرت، چونكه کەموکوڕییە ژینگەییەکان، مەترسییان لەسەر تەندروستی مرۆڤ و زیندەوەرە زیندووەکان دروست دەکەن، جگە لە پێویستی گرنگیدان بە بڵاوکردنەوەی کەلتوری هۆشیاریی ژینگەیی و چۆن مرۆڤەکان دەتوانن جووڵە بکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسی کێشە ژینگەییه‌كان و نەخۆشییەكان.
هۆشیاریی ژینگەیی بەم شێوەیە پێناسە دەکرێت: (هەستکردنه بە بەرپرسیارێتی تایبەتی و گشتی بەرامبەر بە ژینگە). هه‌روه‌ها دەکرێت هۆشیاریی ژینگەیی بەم شێوەیە پێناسە بکرێت : (پرۆسەیەکی رێکخراوە، مرۆڤ بۆ رووبەڕووبوونەوەی کێشە ژینگەییەکان ئەنجامی دەدات، بە بەکارهێنانی سیستەمە هەستیاریی و کۆمەڵایەتییەکانی بە شێوەیەکی یەکگرتوو، بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژینگەیی، لە چوارچێوەی هەستی بەرپرسیارێتییان بەرامبەر بە کۆمەڵگە و تاکەکانی و دامەزراوەکانی.)
كه‌واته چه‌ندین هۆكار كاریگه‌رییان له دروستبوونی هۆشیاریی ژینگه‌ییدا هه‌یه وه‌ك، پرۆسەی بەکۆمەڵایەتیکردن و پیشەی دایک و باوک و ئاستی خوێنده‌واری و میدیا و مەنهەجی پەروەردە و خوێندن.
لەکۆتاییدا ژینگه‌كه‌مان ژیانی ئێمه‌یه، مامه‌ڵه‌یه‌كی دروست له‌گه‌ڵیدا، زامنی پاراستن و مانه‌وه‌مان دابین ده‌كات.
*مامۆستای به‌شی كۆمه‌ڵناسی له زانكۆی سلێمانی