مەیامی دەستیپێكردووە

11:03 - 2024-03-26
وەرزش
55 جار خوێندراوەتەوە

پاڵەوانێتیی ماستەرز و گراند سلامەكانی تێنسی ساڵی 2024 دەستیان پێكردووە، گراند سلامی  ئوستورالیا (AO OPEN) مانگی جەنیوەری رابردوو رێكخرا، یەكەم ماستەرزیش كە ماستەرزی ئیندیانا وێلز بوو لە ئەمریكا رێكخرا، ئێستاش دووەم ماستەرزی ئەمساڵ لە مەیامی ئەمریکا بەردەوامە.

خشتەی پاڵەوانێتییەكان 
ئەوپاڵەوانێتییانەی تائێستا كراون و ئەوانەی تریش كە تا ناوەڕاستی ئەمساڵ (مانگی یۆنیۆ – حوزەیرانی داهاتوو) دەكرێن ئەم گراند سلام و ماستەرزانەن كە وادەكانیان دیارییكراوە:

گراند سلامی ئوستورالیا          (AO OPEN)(1)
*15/1 تا 28/1/2024 لە شاری ملبۆرنی ئوستورالیا کرا.
*یاریی كۆتایی كوڕان(یانیك سینەر-ئیتالیا 3× 2 دنیێل میدڤیدیڤ-روسیا).
*یاریی كۆتایی كچان(ئارینا سابالینكا-بیلۆ روسیا 2× 0 چینوین چینگ-چین).

ماستەرزی ئیندیانا وێڵز-ئەمریكا(1)
*6 تا 11/3/2024 لە ئیندیانا وێڵز-ئەمریكا کرا.
*یاریی كۆتایی كوڕان (كارلۆس ئەلكاراز-ئیسپانیا 2 × 0 دنیێل میدڤیدیڤ-روسیا).
*یاریی كۆتایی كچان (ئیگا شیڤیۆنتك-پۆڵەند 2 × 0 مارییا ساكاری-یۆنان).

ماستەرزی مەیامی-ئەمریكا (2) 
*20 تا 31/3/2024 لە مەیامی-ئەمریكا.
ئەم ماستەرزە ئێستا بەردەوامە، یارییەكانی هەردوو خولی كوڕان و كچان قۆناغی سێیەمیان تێپەڕاندووە و ئێستا لە قۆناغی چوارەمی یارییەكاندایە.

كوڕان
سەبارەت بە خولی كوڕان، زۆربەی هەرە زۆری یاریزانە كوڕە ناودارەكانی جیهان و خاوەن پلە باشەكانی ریزبەندیی بەشداریی دەكەن، تا جەولەی سێیەمی یارییەكان هیچ موفاجەئەیەكی گەورە رویان نەداوە، زۆربەی ئەو یاریزانانە گەیشتونەتە قۆناغی چوارەمی یارییەكان، لەوان ئەلكارازی ئیسپانی و زڤیریڤی ئەڵمانی و یانیك سینەری ئیتاڵی و هۆگلەر رۆنی دانیماركی و میدڤیڤدییڤی روسی.

كچان
سەبارەت بە خولی كچانیش وەك خولی كوڕان زۆربەی هەرە زۆری یاریزانە ناودارەكان و خاوەن پلە باشەكانی ریزبەندیی گەیشتوونەتە قۆناغی چوارەم، بەڵام سابالینكا و  ناوۆمی ئۆساکاو میا هاداد لە جەولەکانی دووەم و سێییەمەوە کراونەتە دەرەوە، جیسیكا بیگۆلا و ئازارینكا و كوكوجۆف، ئیگا شیڤیۆنتیك و مارییا ساکاری گەیشتوونەتە قۆناغی چوارەمی یارییەکان.

ماستەرزەكانی تر
تا ناوەڕاستی ئەمساڵ و مانگی یۆنیۆ – حوزەیرانی داهاتوو، ئەو ماستەرز و گراند سلامانەی دەكرێن ئەمانەی خوارەوە دەبن:
ماستەرزی مۆنتیكارلۆ – بۆ كوڕانە(3) 
*7 تا 14/4/2024
ماستەرزی مەدرید (4)
*24/4 تا 5/5/2024
بۆ  كوڕان و   كچانە.
ماستەرزی رۆما (5)
*8 تا 19/5/2024
بۆ  كوڕان و   كچانە.
گراند سلامی پاریس (2)
*28/5 تا 9/6/2024
بۆ  كوڕان و   كچانە.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان