هەفتەیەكی نوێی فیفا كۆتاییدێت

11:20 - 2024-03-26
وەرزش
73 جار خوێندراوەتەوە

لە رۆژی پێنجشەممە 21/3/2024 – ی رابردووەوە و لە چوارچێوەی هەفتەیەكی نوێی فیفادا، دیان یاریی دۆستانەی نێودەوڵەتی دەستیانپێكردووە، لەدرێژەی ئەو یارییانەدا ئەمڕۆ سێشەممە 26/3/2024 بە چەند یارییەك ئەم هەفتە نوێیەی فیفا كۆتایی دێت و گرنگترین ئەو یارییانەی ئەمشەو دەكرێن ئەمانەی خوارەوەن:

سێشەممە 26/3/2024
*كۆت دیڤوار × ئۆرۆگوای- لەیاریگای بۆلار دۆلۆلی لە شاری لنسی فەرەنسا (سەعات 10:45 شەو).
*ئینگلتەرا × بەلجیكا - لەیاریگای ویمبڵی لە لەندەن (سەعات 10:45 شەو).
*ئەڵمانیا × هۆڵەندا - لەیاریگای دۆتچە بانك پارك لە ئەڵمانیا (سەعات 10:45 شەو).
*سلۆڤینیا × پورتوگال - لەیاریگای ستۆزیتسە لە شاری لیۆبیلیانا لە سلۆڤینیا (سەعات 10:45 شەو).
*فەرەنسا × چیلی - لەیاریگای فیلیدرۆم لە فەرەنسا (سەعات 11:00 شەو).
*ئیسپانیا × بەرازیل - لە یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ (سەعات 11:30  شەو).

چوار شەممە 27/3/2024
*ئەرجەنتین × كۆستاریكا -لە یاریگای لۆس ئەنجلس لە ئەمریكا (سەعات 00-06).

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان