بۆچی ڤێرستاپین پاشەكشەی كرد؟

11:22 - 2024-03-26
وەرزش
67 جار خوێندراوەتەوە

رەوەز ئیسماعیل

پێشبڕكێیەكانی پاڵەوانێتیی ئۆتۆمبێلی فۆرمۆلا وەن سێ قۆناغی بڕیوەوە و سەرەتای مانگی داهاتووش قۆناغی ژاپۆن دەستپێدەكات.
ئەم پاڵەوانێتییە جیهانییە گرنگە، بە قۆناغی بەحرەین دەستیپێكرد و پاشان قۆناغی سعودیە ئەنجامدرا، دواتر سێیەمین قۆناغ گواسترایەوە بۆ ئوستورالیا، سەرەتای مانگی داهاتووش چوارەم قۆناغ كە قۆناغی ژاپۆنە دەستپێدەكات.

ئەنجامەكان
سەرەتا ئەنجامی هەرسێ قۆناغی رابردوو كە لە بەحرەین و سعودیەو ئوستورالیا كراون بەمشێوەیە بوون :
قۆناغی بەحرەین (1) - 2/3/2024
1- ماكس ڤێرستاپین-هۆڵەندا (تیپی رێد بۆڵ).
2-سێرجیۆپێرێز-مەكسیك(تیپی رێدبۆڵ).
3-كارلۆس ساینز جونێر-ئیسپانیا  (تیپی فێراری).
قۆناغی سعودیە (2) - 9/3/2024
1 -ماكس ڤێرستاپین-هۆڵەندا(تیپی رێد بۆڵ).
2-سێرجیۆ پێرێز-مەكسیك (تیپی رێدبۆڵ).
3-شارل لۆكێر-مۆناكۆ(فێراری).

قۆناغی ئوستورالیا - 24/3/2024
لەم قۆناغەی پاڵەوانێتییەكەدا، بەهۆی كێشەیەكەوە لە ئۆتۆمبێلەكەیداو دواتر دەرچوونی دوكەڵێك لە ئۆتۆمبێلەكەیەوە، بە ناچاری ڤێرستاپینی هۆڵەندی و شۆفێری تیپی رێد بۆڵ كە هەردوو قۆناغی پێشوو یەكەم بووە، لایدایە قەراغی جادەی حەلەبەكە و بەناچاریش پاشەكشەی كردو نەیتوانی پێشبڕكێیەكە تەواو بكات.
هەرلەم قۆناغەی پاڵەوانێتییەكەدا لویس هامیڵتۆنیش دەستبەتاڵ هاتە دەرەوە و هیچ پلەیەكی نەگرت، سەرەتا ئەم بەپێچەوانەی سەرجەم شۆفێرەكانی ترەوە كە بە تایەی میدیەم دەستیانپێكرد، ئەم بە تایەی سۆفت دەستیپێكرد، لەبەر ئەوەی لە پێچی هەشتەمدا لە پلەی 14 بوو، بە ناچاری دواتر لایداو تایەكانی كرد بە هارد، دواتر لە پێچی 17 دا ئۆتۆمبێلەكەی ئەمیش كێشەی بۆ دروست بوو، بۆیە سیستمی ئۆتۆمبێلی ئەمانی بەسەردا سەپێنراو دواجاریش هیچی بەهیچ نەكردو هیچ خاڵێكی نەبردەوە، هەرلەم قۆناغەی پاڵەوانێتییەكەدا جۆرج راسلیش هەمان ئەو حاڵەتی بەسەرداهات كە لویس هامیڵتۆن بەسەریهات و سیستمی ئۆتۆمبێلی ئەمانی بەسەردا سەپێنراو دواجار ئەمیش لەپێشبڕكێیەكە پاشەكشەی كرد.
سەرەنجام پاش ململانێیەكی توندی نێوان شۆفێرەكانی تری بەشدار، كارلۆس ساینز جونیۆری ئیسپانی و شۆفێری تیپی فیراری توانی یەكەمی ئەم قۆناغەبێت.
-1 كارلۆس ساینز جونێر-ئیسپانیا(تیپی فێراری).
-2 شارل لۆكێر-مۆناكۆ(تیپی فێراری).
-3 لاندۆ نۆریس –بەریتانیا(تیپی ماكلارین).
*قۆناغی ژاپۆن (4) 7/4/2024 

ریزبەندیی گشتی
پاش تەواو بوونی قۆناغی ئوستورالیا كە سێیەم قۆناغی ئەم پاڵەوانێتییە بوو، ئێستا ریزبەندیی گشتی یەكەم تا پێنجەمی شۆفێر بەمشێوەیەی لای خوارەوەیە:
1- ماكس ڤێرستاپین-هۆڵەندا              (تیپی رێدبۆڵ) (51خاڵ).
2- شارل لۆكێر-مۆناكۆ                      (تیپی فێراری) (47 خاڵ).
3-سێرجیۆ پێرێز-مەكسیك                (تیپی رێدبۆڵ)(46 خاڵ).
4- كارلۆس ساینز-ئیسپانیا                (تیپی فێراری)(40 خاڵ).
5- ئۆسكار بیاستری - ئوستورالیا          (تیپی ماكلارین) (28خاڵ).

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان