تیشكۆ
خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان پێی ناوه‌ته هه‌فته‌ی 27 – ەمییه‌وه و رۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌ی رابردوو یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 26 ی كراون.
له‌م خوله‌دا، هه‌رسێ یانه‌ی ئاكرێ و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و شیروانه له ركابه‌رییه‌كی سه‌ختدان و پله‌كانی یه‌كه‌م تا سێیه‌می ریزبه‌ندییان گرتووه‌و ته‌نیا ئه‌م سێ یانه‌یه‌ش كۆی خاڵه‌كانیان سنوری 40 خاڵی تێپه‌ڕاندووه.
له هه‌فته‌ی 26 ی ئه‌م خوله‌دا شیروانه له یاریگای خۆیدا به‌بێ گۆڵ له‌گه‌ڵ رانیه یه‌كسان بووه، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش دووچاری دۆڕاندن هات و له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا 1-3 به ئاكرێ دۆڕاوه و به‌م ئه‌نجامانه‌ش ئاكرێ چووته پله‌ی یه‌كه‌میی و پ.هه‌ولێر دووه‌مه و شیروانه‌ش سێیه‌می ریزبه‌ندییه.
یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 27 یش به‌مشێوه‌یه ده‌كرێن:
*زاخۆ×ئارارات.
*دهۆك×سیروانی نوێ.
*پ.هه‌ولێر×هه‌ولێر.
*ئاكرێ×سۆران.
*رانیه×چوار قوڕنه.
*هه‌ندرێن×شیروانه.
*سه‌ید سادق×شه‌قڵاوه.
*ده‌ربه‌ندیخان×برایه‌تی.
به‌ر له ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 27 – ی ئه‌م خوله كه بڕیار وایه سه‌رجه‌م یارییه‌كانی رۆژی شه‌ممه‌ی ئاینده 30/3 بكرێن، ریزبه‌ندیی یانه‌كان به‌و شێوه‌یه‌یه كه‌له خشته‌كه‌دا دیارییكراوه.