ئاماده‌كردنی: ژوان باقی
له‌یه‌كه‌م روانگه‌دا هونه‌رمه‌ندی ئه‌ڵمانی هانس هۆلبێین (The Younger's The Ambassadors) كه له وێنه‌یه‌كی فۆتۆگرافی ده‌چێت له تابلۆكه‌دا دوو كه‌سایه‌تی سه‌ده‌ی شانزه ده‌رده‌كه‌وێت. هۆلبین (Holbein the Younger) هونه‌رمه‌ندێكی كاسۆلیكی ئه‌ڵمانی و وێنه‌كێشی فه‌رمی پاشای ئینگلته‌را (هێنری هه‌شته‌م)ه، زیاتر له (100) پۆرترێتی كێشاوه كه ده‌ربڕینه بێهاوتاكانی كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی گرتۆته‌وه "باڵیۆزه‌كان" شوێنێكی نائاساییان له‌ناو تابلۆكانیدا هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و نهێنییه‌ی كه له تابلۆكه‌دا هه‌یه بینه‌ر ته‌نها له گۆشه‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه ده‌یبینێت. هونه‌رمه‌ندێكی سه‌رلێ شێواو بووه، ته‌واوی ژیانی هونه‌ری له ئینگلته‌را ژیاوه، به‌ناوبانگترین تابلۆی روون ناكرێته‌وه، چونكه ورده‌كاری ژیانی ئاڵۆزه تابلۆكه‌ی وێنه‌ی دوو كه‌س به ئه‌ندازه‌ی سروشتی له‌خۆده‌گرێت، هه‌روه‌ها "مردنی نهێنی" كه له گۆشه‌یه‌كی تابلۆكه‌دا شاردراوه‌ته‌وه. ئه‌م تابلۆ له ساڵی (1533) كێشراوه، له‌لایه‌ن سه‌دان مێژوونووسه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ركراوه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و دوو وێنه‌یه له گه‌له‌ری نه‌ته‌وه‌یی له‌نده‌ن پیشان ده‌درێت، نهێنییه‌كه له‌ڕێگه‌ی هه‌موو ورده‌كارییه‌كانه‌وه ئاماژه به مانای جۆراوجۆر ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی له‌م كاره تێبگه‌ین، پێویسته سه‌ره‌تا له‌و ره‌هه‌نده سیاسییانه تێبگه‌ین كه له ده‌وری ژیانی هۆڵبێین بووه و هۆكاری ئه‌و ژیانه ئاڵۆزه‌ی بووه. هۆڵبێین له ساڵی (1533)دا وێنه‌ی باڵوێزه‌كانی كێشا. له هه‌مانساڵدا، پاشا (هێنری هه‌شته‌م) له‌گه‌ڵ (پاپا) له مشتومڕدا بووه سه‌باره‌ت به ره‌تكردنه‌وه‌ی كڵێسای كاسۆلیكی بۆ ئه‌وه‌ی له هاوسه‌ری یه‌كه‌می جیاببێته‌وه. هێنری زه‌ماوه‌ندی له‌گه‌ڵ (ئان بۆلین) كرد، جیابوونه‌وه‌كه‌ی له شاژن (ئێلیزابێسی یه‌كه‌م) زۆر سه‌خت بوو، دوای ساڵێك (پاشا) له رۆما جیابووه‌وه و خۆی له سه‌رۆكی كڵێسای ئینگلته‌را دامه‌زراند. به‌شێكی زۆر لۆمه‌ی (پاوڵین)ی كرد به‌وه‌ی كه هێنری "جادووی" كردووه و بووه‌ته هۆی دابه‌شبوون. پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌كار بێت له كۆشكی پاشا، هۆڵبین له ئه‌ڵمانیا واته: له وڵاته‌كه‌ی خۆی ناوبانگێكی باشی په‌یدا كردبوو بۆ دروستكردنی ئه‌و تابلۆیانه‌ی كه گوزارشتیان له ئاین ده‌كرد، ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت هه‌تا گه‌یشتنی به ئینگلته‌را قاڵنه‌بووه‌ته‌وه له هونه‌ری پۆترێتی عه‌لمانی، ئه‌م جۆره ته‌كنیكه زیاتر له سه‌رده‌می (رێنیسانس) بره‌وی پێ درا. ئه‌و كرانه‌وه‌یه‌ی كه (هێنری) ده‌ستیپێكرد واته: دووركه‌وته‌وه له (كلێسای كاسۆلیكی) هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوو بۆ چاكسازی و كرانه‌وه‌ی هزری تاك له كۆمه‌ڵی ئینگلته‌را، ئه‌م بۆچوونه‌ش له چه‌ندین سه‌رچاوه پشت راست كراوه‌ته‌وه، گرنگترینیان ماڵپه‌ڕی (Big Think)ه كه وێبسایتێكی تایبه‌تمه‌نده به بواره رۆشنبیریه‌كان. باڵیۆزه‌كان ئه‌م ناكۆكییه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له تابلۆی باڵوێزی هونه‌رمه‌ندی ئه‌ڵمانیدا به‌دیكرا.
من خه‌مبارترین و ماندووترین باڵوێزی جیهانم
وێنه‌ی باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له ئینگلته‌را، (ژان دێ دێنتڤیل)، كه به كۆتێكی ئاوریشمی و قه‌ڵه‌وی و پێستی لینكس له‌لای چه‌پدا هه‌ڵفڕیوه و جلوبه‌رگی له‌به‌ركردووه فه‌رمانی كردووه تابلۆكه به پێوانه‌یه‌كی گه‌وره‌وه و ورده‌كارییه‌كانی بۆ هه‌ڵواسین له كۆشكه‌كه‌یدا دروستبكرێت. به‌شێك له كاره‌كانی دێنتڤیل ئه‌وه بوو كه راپۆرت بدات به كاسۆلیكی فه‌ره‌نسا ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی له دادگای ئینگلیزی‌دا رووده‌دات. به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی هونه‌ری (Artstor، باڵیۆزه‌كه له‌و ساڵه‌دا نامه‌یه‌كی بۆ خێزانه‌كه‌ی ناردووه و تێیدا نووسیویه‌تی: "من زۆر ماندوو بووم و هێشتا زۆرتر ماندووده‌بم. من خه‌مبارترین و ماندووترین باڵوێزی جیهانم." له لای ڕاستی تابلۆكه‌دا هاوڕێكه‌ی جۆرج دی سێڵف كه پیاوێكی ئایینی و دیپلۆماتێكی كاتییه له ئینگلته‌را، زۆربه‌ی كاره‌كه‌ی به بێ سوود به‌سه‌ر بردووه بۆ رێگریكردن له چاكسازی لوسه‌ر و یه‌كگرتنه‌وه‌ی كڵێسای كاسۆلیكی. له ئه‌نجامدا، ئه‌م باڵوێزانه خۆیان له بارودۆخێكی بێ یارمه‌تیدا دۆزییه‌وه، شایه‌تی رووداوه‌كان بوون كه به هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌رییان له‌سه‌ر نه‌بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، تابلۆكه توانی قه‌ره‌بووی ئه‌زموونه‌كانیان بكاته‌وه، به له‌خۆگرتنی یه‌ك چه‌مك: رێنیسانس و گرنگی مرۆڤ وه‌ك ناوه‌ندی هه‌ردوو جیهانی زه‌وی و ئاسمان. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، هه‌ر توخمێك له تابلۆكه‌دا ره‌نگدانه‌وه‌ی كورته چیرۆكێكی مرۆڤایه‌تی و مردنی مۆدێرنه. لێره‌دا نهێنی تابلۆكه دێت: (مردنه نهێنییه‌كه) له ژێره‌وه شاردراوه‌ته‌وه مردن هه‌ڵدێت: چه‌ندین سه‌ده پێش په‌ره‌سه‌ندنی دیزاینه سێ ره‌هه‌ندییه‌كان، وێنه‌كێشه‌كانی رێنیسانس توانیان بینه‌ره‌كانیان رابكێشن بۆ ئه‌وه‌ی له گۆشه‌یه‌كی نوێوه سه‌یری پارچه‌كان بكه‌ن به دیاریكردن به روانگه‌ی ته‌واوی تابلۆكه. یه‌كێك له به‌ناوبانگترین نموونه‌كانی ئه‌م ته‌كنیكه تابلۆی "باڵوێز"ه. ماڵپه‌ڕی (Artsy) بواری هونه‌ر، له چاخی ناوه‌ڕاست تیۆرێكی (لاتینی) هه‌بوو تیشكی ده‌خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ رۆژێك دێت به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و ئه‌م ژیانه به‌جێده‌هێڵێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌میشه ئامۆژگاری خه‌ڵك كراوه كه لووتبه‌رز نه‌بن و هه‌میشه رۆحی هاوكارییان تێدا بێت. له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌و هونه‌ره كڵێسایه‌ی كه له ئه‌ڵمانیا راهێنانی بۆ ده‌كرد، ئه‌و (ئێسكی كه‌له‌ی سه‌ری مرۆڤ)ی له كۆتایی خواره‌وه‌ی تابلۆكه‌دا شاردراوه‌ته‌وه، هێمایه‌كی نادیار بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه مردن له هه‌موو ئه‌و ژیانه‌دا هه‌یه و ورده‌كارییه‌كانی كه له‌سه‌ر تابلۆ مه‌زنه‌كه‌ی ژیان نیشان دراون. له‌وانه‌یه ئه‌و ئێسكی كه‌لله‌ی سه‌ری مرۆڤه وه‌ك نیشانه‌یه‌كی ترسناك ده‌ربكه‌وێت كه له نێوان دوو پیاوی گه‌نجدا دانراوه كه جلوبه‌رگی باشیان له‌به‌ردایه و نیشانه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژیانیان هه‌یه، به‌ڵام (دێنتڤیل) خۆی كه تابلۆكه‌ی دانا، وادیاره سه‌رسامی هێمای لاتینی مردن بووه به‌ناوی "مێمێنتۆ مۆری."له‌به‌ر ئه‌وه، ئه‌مه بیره‌وه‌رییه‌ك بوو له له‌ناوچوونی حه‌تمی مرۆڤ، به‌ڵام شێواندنه‌كه‌ی پێشنیازی خوێندنه‌وه‌ی سیمبۆلی دیكه‌ش ده‌كات. له تابلۆكه‌دا ته‌نیا له گۆشه‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه ده‌بینرێن. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه جۆرێك له نامۆیی و ئاماژه و كۆد له تابلۆكه‌دا هه‌بێت و له هه‌ندێك گۆشه نیگای دیاریكراو ببینرێت. شاردنه‌وه یاخود هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌لله سه‌ره‌كه به شێوه‌یه‌كی روون ده‌رناكه‌وێت ده‌گێڕنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند ویستویه‌تی بیشوبهێنێت به‌وه‌ی (مردن چه‌قی جیهانه)، هه‌ر بۆیه وه‌ك راخه‌رێك له نێوان هه‌ردوو باڵیۆزه‌كه‌دا دروستی كردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌زموونی فێڵی بینایی به‌م شێوه‌یه سه‌رنجی ئه‌و راستییه راده‌كێشێت كه بینینی مرۆڤ سنوورداره و بینه‌ران ناچار ده‌كات پرسیار له شوێنی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان بكه‌ن له جیهاندا. ژیان ده‌مێنێته‌وه به‌ڵام له گۆشه‌ی سه‌ره‌وه‌ی چه‌پ، له پشت په‌رده سه‌وزه‌كه‌وه، هونه‌رمه‌نده‌كه هێمایه‌كی مه‌سیحی له وێنه‌یدا شارده‌وه. هه‌ندێك له مێژوونووسانی هونه‌ر باوه‌ڕیان وایه كه ئه‌م "هه‌ڵكۆڵین"ه په‌یوه‌ندی هه‌یه به ئێسكی كه‌لله‌ی سه‌ره‌وه كه مردن بۆ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌وه بكات كه زیاتر له مردن هه‌یه له مانای ژیانی دواییدا. هه‌روه‌ها باوه‌ڕ وایه كه ئایكۆنی شاراوه نوێنه‌رایه‌تی دابه‌شبوونی كڵێسا ده‌كات. ئه‌م تابلۆیه به قه‌باره‌ی ستاندارد دیزاین كراوه و له ساڵی (1890)ه‌وه له مۆزه‌خانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌نده‌ن نمایش ده‌كرێت و یه‌كێكه له به‌هادارترین تابلۆكانی جیهان.