ئاكار نه‌جم
سكارلێت جۆهانسۆن یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره دیاره‌كانی جیهانی سینه‌ما، ئه‌م ئه‌كته‌ره بۆ یه‌كه‌م جار ساڵی 1993 له فیلمی " The Prodigal Guardian" دا رۆڵی بینیوه، ئه‌و كاته منداڵ بووه وه‌ك ئه‌كته‌رێكی بچووك رۆڵی بینیوه، له‌و كاته‌وه خۆی به سینه‌ماوه سه‌رقاڵ كردووه و به‌رده‌وام سه‌رقاڵی نواندن بووه. ئه‌و رۆڵه‌ی سه‌ره‌تای هانیدا بۆ به‌رده‌وامبوون له سینه‌ما و دواتر له فیلمی “The Manning Sisters” جارێكی تر له‌سه‌ر شاشه ده‌ركه‌وته‌وه و به هۆی رۆڵه‌كه‌یه‌وه وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ر پاڵێورا بۆ خه‌ڵاتی رۆحی سه‌ربه‌خۆی ئه‌مریكی، ئه‌و كاته هێشتا گه‌نج بوو، توانی سه‌رنجی بینه‌ران به‌لای خۆیدا راكێشێ. ساڵی 2001 له فیلمی جنۆكه‌ی جیهاندا رۆڵی بینیوه و ستایش و ناوبانگێكی زیاتری پێبه‌خشی. له ژیانی هونه‌ریی خۆیدا له چه‌ند فیلمێكدا رۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی بۆ خۆی تۆماركردووه و چه‌ند خه‌ڵاتێكی به‌ده‌ستهێناوه.
له منداڵییه‌وه حه‌زی له نواندن بووه
سكارلێت جۆهانسۆن ساڵی 1984 له نیویۆرك له‌دایكبووه. باپیری ته‌لارسازێكی ناوداربووه و له كۆپنهاگنی پایته‌ختی دانیمارك له‌دایك بووه. شوێنی یه‌كه‌می خێزانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بیلاڕوسیا، دواتر روویان له نیویۆرك كردووه. دایك و باوكی له دانیمارك یه‌كتریان ناسیوه. له خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌نددا گه‌وره بووه. ساڵی 2002 ناوی خۆی له قوتابخانه‌ی پیشه‌یی منداڵان له مانهاتن تۆمار كردووه و له‌وێ ده‌ستی به راهێنانی هونه‌ری كردووه. هێشتا زۆر بچووك بووه حه‌زێكی زۆری بۆ نواندن هه‌بووه، له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا دایكی بردوویه‌تی بۆ چه‌ندین تاقیكردنه‌وه‌ی بازرگانی، به‌ڵام هه‌میشه ره‌تیده‌كرده‌وه، ئه‌م ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ش له ده‌ستدانی حه‌زێكی گه‌وره بوو، دواتر له‌گه‌ڵ دایكی‌دا چووه سینه‌ما. ساڵی 1994 له ته‌مه‌نی 9 ساڵیدا له فیلمی “The Stray Guardian” ده‌ركه‌وت، فیلمێكی كۆمیدی زانستی خه‌یاڵی بوو، جۆهانسۆن رۆڵێكی بچووكی له فیلمی به‌رگرییكردن له خۆ دا بینی، كه تێیدا كاره‌كته‌ری كچه‌كه‌ی شۆن كۆنری بینی. پاشان له فیلمی "عه‌شق له‌سه‌ر پردی بروكلن" رۆڵی سه‌ره‌كی بینی. چه‌ندین فیلمی تر كه ئه‌م خانمه رۆڵی تێیاندا بینیوه.
سكارلێت و فیلمی هاوسه‌ری
یه‌كێك له‌و فیلمانه‌ی سكارلێت رۆڵی تێدا بینیوه، فیلمی چیرۆكی هاوسه‌رییه، له‌و فیلمه‌دا رۆڵی نیكۆڵ باربه‌ری بینیوه، فیلمه‌كه به‌رهه‌می ساڵی 2019یه، نووسین و ده‌رهێنانی نوح باومباخ كه هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌یڤید هایمان فیلمه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێناوه. له‌م فیلمه‌دا سكارلێت و ئاده‌م درایڤه‌ر رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕن، له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2017 راگه‌یه‌ندرا. دیمه‌نه‌كانی فیلمه‌كه له شاری نیویۆرك و لۆس ئه‌نجلۆس تۆمار كراون. ئه‌م فیلمه له لایه‌ن ره‌خنه‌گرانه‌وه به‌رز هه‌ڵسه‌نگێنرا، به‌تایبه‌تی سیناریۆ و ده‌رهێنان و رۆڵی جۆهانسۆن و درایڤه‌ر و دێرن به باشی هه‌ڵسه‌نگێندراوه. فیلمه‌كه له 92هه‌مین خه‌ڵاتی ئۆسكاردا شه‌ش پاڵێوراوی به‌ده‌ستهێناوه، له‌وانه پاڵیوراوه باشترین فیلم، باشترین ئه‌كته‌ر -جۆهانسۆن و باشترین سیناریۆی ره‌سه‌ن. به‌هۆی رۆڵه‌كه‌یه‌وه، دێرن خه‌ڵاتی ئۆسكار و گۆڵدن گڵۆب و خه‌ڵاتی سه‌ندیكای ئه‌كته‌رانی شاشه و خه‌ڵاتی بافتا و خه‌ڵاتی فیلمی هه‌ڵبژارده‌ی ره‌خنه‌گران بۆ باشترین ئه‌كته‌ری لاوه‌كی به‌ده‌ستهێناوه. ره‌خنه‌گران ستایشی فیلمه‌كه‌یان كرد و به‌شێكیشیان وه‌ك باشترین فیلم له مێژووی نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی، نوح باومباخدا پۆلێنیان كرد.