تیشكۆ
ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه 28/3/2024 دوا دوو یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 8 یانه‌ی چامپیۆنس لیگی خانمان ده‌كرێن، به ته‌واو بوونی ئه‌م دوو یارییه خوله‌كه پێده‌نێته قۆناغی چوار یانه و چوارگۆشه‌ی زێڕینی خۆیه‌وه.
ئه‌و دوو یارییه‌ی ئه‌مشه‌و ده‌كرێن به‌مشێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه ده‌بن كه‌وبه‌رامبه‌ریان ئه‌نجامی یاریی چوونی نێوانیان نووسراوه:
*بارسیلۆنا 2 × 1 بران-نه‌رویج(8:45 ی شەو).
*پاریس سانجێرمان 2 × 1 هاكن-سوید (11ی شەو).
ده‌بێت دوێنێ شه‌ویش دوو یاریی كه‌ی تری ئه‌م قۆناغه به‌مشێوه‌یه كرابن كه ئه‌مانیش ئه‌نجامه‌كانی یاریی چوونی نێوانیان نووسراوه:
*لیۆن 2 × 1 به‌نفیكا.
*چێڵسی 3 × 0 به‌نفیكا.
سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه هه‌ر چوار یانه‌ی (ئۆڵۆمپیك لیۆن،چێڵسی، بارسیلۆنا و پاریس سانجێرمان) ده‌گه‌نه قۆناغی دوو یاریی پێشكۆتایی، له‌كاتی سه‌ركه‌وتنیشیان بۆ ئه‌م قۆناغه، به‌مشێوه‌یه دوو یاریی پێشكۆتایی خوله‌كه ده‌كه‌ن:
*بارسیلۆنا × چێڵسی.
*پی ئێس جی × لیۆن.
سه‌باره‌ت به گۆڵكه‌رانی ئه‌م خوله‌ش، پێش ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 8 یانه، ریزبه‌ندیی یه‌كه‌م تا پێنجه‌م یاریزان به‌و شێوه‌یه‌یه كه‌له خشته‌كەی خوارەوە‌دا دیارییكراوه.