له عه‌ره‌بیه‌وه: نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د
كاتێك بۆ یه‌كه‌م جار فێری نووسینی رۆمان بووم یه‌كێك له‌و شتانه‌ی خوێندمه‌وه یه‌كێك بوو له ره‌گه‌زه گرنگه‌كانی نووسینی درامی ، بریتییه له‌كارتێكردنی رووداوه‌كانی چیرۆكه‌كه له‌گۆڕینی پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه له كۆتایی چیرۆكه‌كه‌دا، چونكه له دوای چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك له خوێندنه‌وه بیرۆكه‌ی گۆڕینی كاره‌كته‌ره‌كان ئه‌وه‌ی له راستیدا بۆ ئه‌وه دروستكراون بگۆڕدرێن بیرۆكه‌یه‌كی لۆژیكی و راستبوو به‌لامه‌وه.
نووسه‌ره مه‌زنه‌كان كرده‌ی گۆڕینی كاره‌كته‌ره‌كانیان زۆر سانا بۆ ده‌رخستم، به‌ڵام كاتێك خۆم ئه‌و كاره‌م كرد مه‌سه‌له‌كه‌كه تا ئه‌وپه‌ڕی كارێكی ده‌ستكرد و باوه‌ڕپێنه‌كراوبوو، واهاته به‌رچاوم گۆڕین وشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره بوو بۆ گۆڕانكارییه‌ك زۆربه‌ی كات بچووكبوو، به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌و كاره بچكۆله‌یه‌ش زۆرقورس بوو به‌بێ لادان به‌ره‌و جیهانی كۆتایی به‌خته‌وه‌ریی یان ئه‌خلاقییه‌كان. نه‌سیحه‌ت و به‌سه‌رهاته ئه‌خلاقییه‌كان جێگا و شێوازی خۆیان هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا چیرۆك ده‌توانێت بگاته كۆتاییه‌ك و له‌یادگه‌دا ده‌مێنێته‌وه و چه‌ند ساڵێك ده‌خایه‌نێت تاوه‌كو گشت ماناكانی ده‌رده‌خات.
چۆن ده‌توانم فێری ئه‌وه ببم؟ ئایا ئه‌مه شتێك بوو ده‌كرا فێریببیت یاخود مه‌سه‌له‌كه پێویستی به‌وه‌بوو بلیمه‌ت بیت تا به‌م روونییه جۆره‌كانی ره‌فتاره مرۆییه‌كان ببینیت؟ نه‌متوانی ئه‌وه‌ی روویدا و چۆن روویدا شیبكه‌مه‌وه تا كۆتاییه‌كه له راستیدا نه‌ژیام و دواتر بوومه خاوه‌نی رێگای تایبه‌تی خۆم.
چیرۆكی كوڕێكی لاوم ده‌نووسی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی بێ ناوه‌وه كۆچی دوایی ده‌كات و له لووتكه‌ی چیرۆكه‌كه‌مدا كوڕه لاوه‌كه ده‌مرێت، دایكی له‌پاڵیدایه و هاوكاریه‌تی بۆ په‌ڕینه‌وه به‌ره‌و نادیار ئه‌م چركه‌ساته زۆر كاریگه‌ربوو، به‌ڵام چیرۆكه‌كه كۆتایی نه‌هات پێویستم به‌شتێكی زیاتربوو، وه‌كو چی؟
هه‌ستم به شكست و گه‌مژه‌یی كرد
له‌و كاته‌دا له‌گه‌ڵ لاری هاوسه‌رمدا له ئه‌پارتمانتێكدا ده‌ژیام له به‌شی سه‌رووی رۆژئاوای شاری مانهاتن، چیرۆكه‌كه‌مم به‌دانیشتنه‌وه له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌ی كوڕه‌كه‌م نووسیبوو كاتێك ئه‌و یاری ده‌كرد وپشووی ده‌دا و كۆتایی چیرۆكه‌كه‌مم ده‌نووسی له‌سه‌ر مێزێك نزیك له‌په‌نجه‌ره‌ی ژووری نووستنه‌كه‌وه له‌سه‌رووی شه‌قامێكی له‌راده‌به‌ده‌ر پڕ له غه‌ڵبه غه‌ڵب و له‌سه‌ر ئامێری چاپێكی ده‌ستی دواتر كۆتایی پاش كۆتاییم نووسی و لاپه‌ڕه‌كانم هه‌ڵگرت بۆ ژووری دانیشتنه‌كه‌مان بۆ لای لاری هاوسه‌رم كه چاودێری كچه‌كه‌مانی ده‌كرد، دوای ئه‌وه‌ی خوێندیه‌وه زۆر به‌وریایی هه‌واڵه ناخۆشه‌كانی پێ راگه‌یاندم و بۆی روون كردمه‌وه هێشتا نهێنییه‌كه‌م نه‌دۆزیوه‌ته‌وه. دواجار و دوای رۆژێكی دوور ودرێژ و پڕ هیلاكی ئاماده‌بووم وه‌كو "جین فۆندا" له فیلمی "جولیا" دا ئامێری چاپكرنه‌كه له‌په‌نجه‌ره‌كه‌وه فڕێ بده‌م، چونكه هه‌ستم به شكست و گه‌مژه‌ییه‌كی ته‌واو ده‌كرد. هه‌روه‌ها له لاری هاوسه‌رم بێزاربووم، چونكه ستایشی هیچ یه‌كێك له گرته زۆر گونجاوه‌كانی نێو نووسینه‌كانمی نه‌ده‌كرد وپرسیم بۆچی وه‌كو خوێنه‌رێك لاری ناتوانێت ره‌گه‌زه ونبووه‌كه‌م بۆ ده‌ستنیشان بكات؟ چونكه مه‌سه‌له‌كه به‌وشێوه‌یه به‌ڕێوه ناچێت و هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بۆ من به‌جێهێڵراوه. له‌كۆتاییدا پێویستم به‌وه‌بوو لاری تێبگه‌یه‌نم و ئه‌و هه‌سته‌ی كه له په‌یوه‌ندیدا هه‌مبوو له‌گه‌ڵیدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی رووی ده‌دا له‌گه‌ڵ كاره‌كته‌ره‌كانم زۆر گه‌وره‌بوو به راده‌یه‌ك زاڵبوو به‌سه‌ر بیركردنه‌وه ماندووكه‌ره‌كه‌مدا سه‌باره‌ت به چۆنێتی كۆتایی هێنان به‌چیرۆكه‌كه و به‌خێرایی كۆتاییه‌كم نووسی كه تێیدا جانێتی خانمه پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه خه‌م داینه‌گرتووه ئه‌و كاره ده‌كات له‌سه‌ره‌تای چیرۆكه‌كه‌وه خوازیاره بیكات به‌ئازادی له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه‌دا ده‌دوێت و ئه‌و شێوازه نه‌رمه رێكوپێكه‌ی ئاخاوتن پێی ناسرابوو داده‌ڕمێت، چونكه ناتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو و له‌چوارچێوه‌ی ماته‌مدا دڵته‌نگی خۆی ده‌رببڕێت و ناتوانێت هه‌سته راسته‌قینه‌كانی ئه‌ژمار بكات و ناتوانێت وه‌سفی ئه‌و هه‌ستانه و "لێرد " ی كوڕیشی بكات، كه هاوه‌ڵی كردبوو له‌سه‌رده‌می نه‌خۆشیه‌كه‌یدا و به‌شایسته‌ی هه‌سته راسته‌قینه‌كانی خۆی ده‌زانی... جانێت له تووڕه‌یی و دڵته‌نگیدا ده‌ته‌قێته‌وه و ئه‌م هه‌ستانه‌ی له‌گه‌ڵ "مارتن" ی هاوسه‌ریدا له‌میانه‌ی چیرۆكه‌كه‌دا و پێش ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ له ده‌ستپێكردنی رووداوه‌كان لێی جیابۆته‌وه دابه‌شده‌كات. بۆیه تووڕه‌بوونی خۆی ده‌رده‌بڕێت له سته‌می له‌ده‌ستدانی كه‌سانی خۆشه‌ویستی و ئه‌و دایكێكی تووڕه و نامه‌عقوله و ئازاره‌كانی دابه‌ش ده‌كات و مارتنیش هێشتا ده‌ناڵێنێت له هه‌سته خه‌مناكه شاردراوه‌كان ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی جانێت كاری تێده‌كات و پاش كه‌مێك دێته وه‌ڵام و پێشنیارێك بۆ جه‌نازه‌كه پێشكه‌ش ده‌كات. جانێت زۆر به‌نه‌رمونیانی پێی قایل ده‌بێت و ئه‌و ره‌زامه‌ندییه ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی ئیلهامی دوادێڕی چیرۆكه‌كه، كه پرسیارێكه له‌سه‌ر زاری مارتن سه‌باره‌ت به‌به‌شداری كردنی ژیانی"لێرد"ی كوڕیان له‌دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر. ئه‌م كۆتاییه‌م پیشانی لاری دا و ده‌ستیكرد به‌گریان و زۆر له‌یادم نه‌ماوه چیم نووسی و مه‌جبوربووم سه‌رله‌نوێ بیخوێنمه‌وه. به‌ڵێ ئه‌وه‌م دی شتێك روویدا و هه‌ستم كرد كه گه‌یشتووم.
سه‌رپه‌رشتی كاره‌كته‌ره‌كان
له ساڵانی داهاتوودا تێگه‌یشتم ئه‌و مه‌سه‌له‌یه چۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌م كۆتاییه و زۆریكی دیكه‌ش له كۆتایییه مه‌زنه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای بژارده‌ی پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه بۆ پێشكه‌شكردنی قوربانییه‌كی تایبه‌تی له‌پێناوی شتێك له ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا بنیادنراوه عاده‌ته‌ن كه‌سێكی دیكه ده‌بێت و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش زۆرجه‌وهه‌رییه به‌راده‌یه‌ك كه ده‌توانێت سه‌رپه‌رشتی كاره‌كته‌ره‌كان بكات به‌ره‌و گۆڕان، به‌ره‌و شكست و له‌وانه‌یه كاریگه‌ری درێژخایه‌نیشی هه‌بێت له‌داهاتوودا.
قوربانیدانی جانێت خۆی له شێوازی مامه‌ڵه‌كردنیدا ده‌نواند، په‌یڕه‌وی ده‌كرد چه‌ندین ساڵ له‌پێناوی دابه‌شكردنی هه‌سته راسته‌قینه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا بردنی به‌ره‌و چركه‌ساتێكی هاوده‌نگی له‌نێوانیاندا له‌وه‌وپێش رووی نه‌دابوو، ته‌نانه‌ت له چركه‌ساتی مه‌رگی كوڕه‌كه‌شیدا له‌وه ده‌چێت ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی له ده‌ستدابێت له‌هێنانه‌دی ئاره‌زووه‌كه‌ی بۆ په‌یوه‌ندی كردن، به‌ڵام له رێگای راده‌ربڕینی خۆیه‌وه ئاسۆیه‌كی نوێی بۆ داهاتووی خۆی و ته‌نانه‌ت بۆ داهاتووی "مارتن"وپه‌یوه‌ندی به‌كوڕه‌كه‌ی و رابردووشه‌وه كرده‌وه ئالێره‌دا كۆتایی چیرۆكه‌كه‌مم له رێگای كرده‌وه‌یه‌ك دۆزییه‌وه كه هاوتای ئاره‌زووه زۆركه‌م بوو بۆ دۆزینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام به‌راده‌یه‌ك وازم له هه‌موو هه‌وڵه ماندووكه‌ره‌كانم هێنا و وازم له كۆتاییه‌كه هێنا خۆی بۆ خۆی دیاری بكات.
من و جانێت شێوازه ئاساییه‌كانمان تێپه‌ڕاند و قوربانیمان له‌پێناو كه‌سێكی دیكه‌دا پێشكه‌شكرد كه پێموایه ئه‌م كاره له‌وه‌ستاندنت ده‌چێت به‌رامبه‌ر ئاوێنه‌یه‌ك كه نا‌توانیت ببینیت چی له‌لاكه‌ی تره‌وه هه‌یه له رێگای وه‌ستاندنت و دیقه‌تدانی عه‌سكه‌كه‌ی خۆته‌وه.
كاره‌كته‌ر كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه كرداره‌كانی و په‌رچه‌كرداره‌كانی دیاری ده‌كات و كاتێك لاده‌دات له ره‌وشته ئاساییه‌كه‌ی خۆی له لووتكه‌ی چیرۆكه‌كه‌دا و له جیاتی ئه‌وه بژارده‌یه‌كی وشیارانه هه‌ڵده‌بژێرێت به‌مه‌به‌ستی دانانی پێداویستی و ئامانجه‌كانی وه‌لایان ده‌نێت بۆ ساتێك شتێك پێشكه‌ش ده‌كات له ده‌ره‌وه‌ی خۆی له‌پێناو كه‌سێكی دیكه‌دا له‌و كاته‌دا گۆڕانكاری رووده‌دات له رێگای ئه‌م ئه‌زموونه‌وه، مه‌رج نییه كاره‌كته‌ره‌كه ببێت به‌كه‌سێكی دیكه و له‌زۆربه‌ی كاتدا یه‌كسه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خووه ئاساییه‌كانی خۆی و ئه‌م كه‌سایه‌تییه ده‌بێته خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك زانیاری كه له‌وه‌وپێش نه‌یزانیبوو، هه‌مان ژیانی پێشووی نابێت.
ئه‌وه‌ی روون ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه"كه قورسه دووجار پیاوێكی باش بدۆزیته‌وه"چونكه له كۆتایی چیرۆكه‌كه‌دا نه‌نكه خۆپه‌رسته‌كه‌ی و نیه‌تپیسی خۆی نه‌ده‌شارده‌وه بۆ چركه‌یه‌ك ده‌ست به‌رداری ترسی خۆی بوو له پاراستنی ژیانی خۆی و لێكچوونێك له نێوان كوڕه‌كه‌ی و كه‌سه نه‌فره‌ت لێكراوه‌كه‌دا هه‌ست پێده‌كات و هه‌ست به مرۆڤبوونی ده‌كات و پێده‌چێت نه‌فره‌تلێكراوه‌كه خواستی خۆی بۆ كوشتن ده‌ربڕێ پێشتر كاریگه‌ربوو به‌و قسانه‌ی نه‌نكه‌كه پێیوتبوو. ئێمه‌ش ده‌یزانین چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌چێته پێشه‌وه و ده‌یكوژێت، به‌ڵام هه‌ست ده‌كات تاكه خۆشی خۆی له ژیاندا كه كوشتنبوو له ده‌ستیداوه و ده‌بینین ده‌گۆڕێت كاتێك ده‌بێته خاوه‌نی بڕوانامه‌یه‌ك كه مرۆڤ بوونی ده‌سه‌لمێنێت و چی دیكه ناتوانێت چێژ له خراپه ببینێت و ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت ده‌ست له‌و كاره هه‌ڵبگرێت.
له‌وانه‌یه ئه‌م قوربانییه به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانێكی گه‌وره‌ی سروشته‌وه درابێت، شاولی ته‌رتوسی به رێگاوه بوو بۆ دیمه‌شق بۆ به‌دیلگرتنی كریستیانه‌كان كاتێك عیسای مه‌سیح بۆی ده‌ركه‌وت و كوێربووه و له دوای سێ رۆژ یه‌كێك له خوێندكاره‌كانی مه‌سیح پێی راگه‌یاند ئه‌و هه‌ڵبژێردراوی مه‌سیحه بۆ گه‌یاندنی مزگێنی بۆ نه‌ته‌وه‌كان، شاوڵ بینایی بۆ گه‌ڕایه‌وه و له ئاو هه‌ڵكێشرا و ناوی خۆی گۆڕی بۆ پۆڵس و له‌و كاته‌وه ئه‌و كریستیانێكی باوه‌ڕداری به‌هێزه، ده‌توانین بڵێین چیرۆكه‌كه له رووی ده‌روونییه‌وه زیره‌كانه‌یه، چونكه وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌بینین بۆڵس به ئه‌زموونێكی گۆڕانكاری قووڵدا تێپه‌ڕی، به‌ڵام كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی وه‌كو خۆی مایه‌وه و ناوبڕه‌كانی نووسینی نامه‌كه‌ی به‌هه‌مان ئه‌و گه‌رمییه‌بوو كریستیانه‌كانی پێ ده‌چه‌وسانده‌وه.
پێده‌چێت ئیبنیزه‌ر سكرۆجی پاڵه‌وانی چیرۆكی "ئاوازی له دایك بوونه"ه كه‌ی چارڵز دیكنز نوێنه‌رایه‌تی جۆرێك له جۆره‌كانی ده‌ستێوه‌ردانی گه‌وره‌ی سروشت بكات چونكه تێبینی گۆڕانكاری نێو كه‌سایه‌تی و دیدی بۆ جیهان ده‌كه‌ین، به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه كات به‌سه‌ر بردنێكی زیاتری پێویسته له‌گه‌ڵ وێنه نوێكه‌ی ئیبنیزه‌ردا بۆ زانینی ئه‌وه به‌شێوه راسته‌قینه‌كه‌ی.
یادداشت له كاتی گونجاو‌دا وه‌رناگرێت
یه‌كێك له ئه‌نجامه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی گۆڕین یان گۆڕان له ساته‌وه‌ختی هه‌ڵبژاردنی پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه بۆ به‌رز بوونه‌وه‌ی به‌سه‌رخۆیدا و قوربانیدانی له‌پێناو كه‌سێكی تردا ئه‌وه‌یه زۆرجار هاوكات ده‌بێت له‌گه‌ڵ سوودێكدا بۆخۆی به‌رامبه‌ر به‌م كاره، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وی دی یه‌كێكه له به‌ها مرۆڤایه‌تیه به‌رز و نه‌مره‌كان ئه‌وا پاڵه‌وانه‌كه پادداشت له كاتێكی گونجاو‌دا وه‌رناگرێت ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه له كاتی زیندوێتی خۆیدا وه‌رینه‌گرێت بۆ نموونه هه‌ندێك چیرۆكی سه‌ر به نه‌ریته ئاینییه‌كان ده‌بینین پێمان ده‌ڵێت كه سووده‌كه له‌پاش مه‌رگ دێت و زۆربه‌ی كات له‌سه‌ر شێوه‌ی رێز لێنانێك ده‌بیت كه‌سه‌كه له‌ماوه‌ی ژیانی خۆیدا هه‌رگیز به‌ده‌ستی نه‌هێناوه.
مه‌رج نییه كاره‌كته‌ره‌كه ببێت به‌كه‌سێكی دیكه و له‌زۆربه‌ی كاتدا یه‌كسه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خووه ئاساییه‌كانی خۆی و ئه‌م كه‌سایه‌تییه ده‌بێته خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك زانیاری كه له‌وه‌وپێش نه‌یزانیبوو، هه‌مان ژیانی پێشووی نابێت
نامه‌وێت توخنی باوه‌ڕی هیچ كه‌سێك بكه‌وم لێره‌دا بۆیه ئاماژه به‌نموونه‌یه‌كی عه‌لمانی راشكاو ده‌كه‌م له فیلمی تایتانیكدا هه‌یه كاتێك جاك پاڵه‌وانه‌كه ئامانجه‌كه‌ی خۆی وه‌لا ده‌نێت له‌پێناوی رزگاركردنی ژیانی رۆزدا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ببێت به‌نیگاركێش له شاری نیویۆرك ئه‌و كاره‌ی كردییه قوربانی كه‌سانی دیكه و هه‌ستا به‌په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌قینه له‌گه‌ل پێداویستی كه‌سانی دیكه‌دا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌مرێت له‌میانه‌ی پڕۆسه‌كه‌دا، به‌ڵام یاده‌وه‌رییه‌كه‌ی ده‌بێته رێنوێنیكاری ژیانی رۆز و كاره هونه‌رییه‌كانی رزگاریان ده‌بێت له نوقم بوون له ناو پاپۆڕه‌كه‌دا.
من حه‌زم له جۆره‌یه چونكه هه‌میشه جۆریك له هه‌ست دامده‌گرێت كاتێك سه‌باره‌ت به پارادۆكسی نیوان رێگای به‌ڕێوه‌چوونی شته‌كان له راستیدا و ده‌كرێت چۆن بێت له جیهانێكی گریمانه‌ییدا و ئه‌مه‌ش باڵاترین جۆری هه‌ڵبژاردنی خود یان لووتكه یان سوودی چاوه‌ڕه‌واننه‌كراو كه ئه‌م بۆشاییه پڕ ده‌كاته‌وه، دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م میكانیزمه بۆ من زۆر به‌سوودبوو هه‌روه‌ها زانیم پشت به بوونی دیدێك له‌لای من نابه‌ستێت لام. بۆم ده‌ركه‌وت كاره‌كه سه‌ركه‌وتووتر ده‌بێت كاتێك پلانی بۆ دانانێم و ده‌گه‌مه كۆتایی چیرۆكه‌كه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و بژارده‌یه بزانم كه پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه هه‌ڵیده‌بژێرێت به‌ڵام باشتر وایه له میكانیزمی دروستكردنی موفاجه‌ئه و چۆن و بۆچی تێبگه‌ین و ئه‌مه ته‌نها یه‌كێكه له كۆتاییه‌ك له‌وانه‌یه بۆ چیرۆكه‌كه بگونجێت بێگومان، به‌ڵام چیرۆكه‌كه‌ت سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و هه‌ست ده‌كه‌یت حه‌تمییه هه‌ست به جادوی چیرۆكه‌كه ده‌كه‌یت.
سه‌رچاوه:www.takweenkw.com