فلاشی ئابووری

هەڵاوسان لەئەڵمانیا کەمبۆتەوە

10:58 - 2024-04-04
ئابووری
53 جار خوێندراوەتەوە

مەکتەبی ئاماری فیدڕاڵی ئەڵمانیا رایگەیاند: لەمانگی ئازاردا هەڵاوسانی ئابووری لە ئەڵمانیا  کەمیکردووە، ئەمەش یەکەمجارە لە دوای سێ ساڵ، کە هەڵاوسانی ئابووری لە ئەڵمانیا کەمیکردووە.  بەپێی راپۆرتەکە بێت، هەڵاوسان لە  مانگی ئازاردا بۆ 2.3 % دابەزییووە،  لەکاتێکدا لە مانگی شوباتدا رێژەی 2.7 % بووە. جێگەی ئاماژەیە ئابووری ئەڵمانیا کاریگەری گەورەی بەسەر ئابووری ئەوروپاوە هەیە، چونکە گەورەترین ئابووری یەكێتی ئەوروپایە. لەلایەکی ترەوە چاودێرانی بواری ئابووری  پێیان وایە، کە لەم مانگەدا  هەڵاوسانی ئابووری لە زۆربەی دەوڵەتانی یەکێتی ئەوروپا دادەبەزێت بەتایبەتی لە  ئەڵمانیا و فەرەنسا و ئیتالیا و  ئیسپانیا.

سەرچاوە: ئاژانسەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان