فلاشی ئابووری

ئەمریکا و بەریتانیا لەبارەی ژیری دەستکردەوە رێکەوتن

11:00 - 2024-04-04
ئابووری
60 جار خوێندراوەتەوە

لە واشنتۆن هەردوو حکومەتی بەریتانیا و ئەمریکا رێکەوتنێکی مێژووییان لەبارەی ژیری دەستکردەوە کرد. بەپێی ئەم رێکەوتنە بێت، هەردوو دەوڵەت دەبنە هاوپەیمانی یەکتری لەم بوارەدا. ئەمەش یەکەمین رێکەوتنە کە لە نێوان دوو دەوڵەتدا دەبەسترێت لەبارەی ژیری دەستکردەوە. بەپێی رێکەوتنەکە بێت، هەردوو دەوڵەت هاوکاریی یەکتری دەکەن لەبارەی زانیاریی و تواناکان مەترسییەکانی ژیری دەستکردەوە. ئەمەش لەکاتێکدا لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا ، مەسەلەی مەترسی ژیری دەستکرد بۆتە کێشەیەکی سەرەکی، هەر دەوڵەتە و هەوڵ دەدات خۆی لە مەترسییەکانی ژیری دەستکرد ببپارێزێت.

سەرچاوە: ئاژانسەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان