نرخی نەوت دەگاتە 90 دۆلار

09:03 - 2024-04-08
ئابووری
65 جار خوێندراوەتەوە

چاودێرانی ئابووری پێیان وایە نرخی نەوت  لە 90 دۆلار نزیک بێتەوەو بۆ ماوەیەکیش لەو نرخەدا بمێنێتەوە.  هۆکاری ئەمەش زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ کۆبوونەوەی وەزیرانی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) و هاوپەیمانەکانی، لەوانەش روسیا کە بە بلۆکی «ئۆپێک+» ناسراوە، لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاریاندا کە  بەرهەمهێنانی نەوت وەک خۆی بهێڵنەوە و داواشیان لە هەندێک وڵات کرد پابەندبوونیان بە بەرهەمهێنان بەهێزتر بکەن. جێگەی ئاماژەیە لە مانگی شوباتەوە بەرهەمهێنانی نەوت، بڕێکی زۆر کەم زیادییکردووە، بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی بلومبێگریش بێت، رۆژانە ئۆپێک 26 ملیۆن بەرمیل نەوتی خستۆتە بازاڕەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان