لەسەرەتای ئەمساڵەوە نرخی تمەنی ئێرانی روو لە دابەزینە، بەشێوەیەک نزیکەی 20 % نرخەکەی خۆی لە بەرامبەر دۆلاردا لەدەستداوە. لەم هەفتەیشەدا نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە سەرو 6 ملیۆن تمەنی ئێرانی. هۆکاری ئەم دابەزینەش زیاتر پەیوەندی بە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەیە بەتایبەتی جەنگی ئیسرائیل و حەماس، هەروەها هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق لەلایەن ئیسرائیلەوە. بەڵام هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گەمارۆ و سزا ئابوورییانەی کە ئەمریکا ماوەی چەندین ساڵە بەسەر ئێراندا سەپاندوویەتی.