تورکیا و عیراق لە رێکەوتندان

10:10 - 2024-04-14
ئابووری
41 جار خوێندراوەتەوە

عەبدولقادر ئۆغلۆ وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی ئابووری تورکیا رایگەیاند:  عیراق و تورکیا رێکەوتوون کە میکانیزمێکی نوێ بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەشەپێدان دابڕێژن کە زیاتر وەکو ئەنجومەنی وەزاری دەبێت لە نێوان هەردوو وڵاتدا، ئەمەش بۆ خێراکردن و جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەشەپێدان لە نێوانیاندا. پڕۆژەی گەشەپێدان،  پڕۆژەیەکی ئابوورییە کە لەرێگەی وشکانیی و هێڵی ئاسنینەوە عیراق بە تورکیا دەبەستێتەوە، ئامانجیش لێی بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات و بەکارهێنانی عیراقە وەکو رێڕەوێکی ئابووری کە وڵاتانی کەنداو بە ئەوروپا دەبەستێتەوە. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان