حکومەتی کۆریای باشوور رایگەیاند کە لە نێوان 21 بۆ 22 ئایاری ئەمساڵ، کۆڕبەندێکی جیهانی دەبەسترێت بۆ لێکۆڵینەوە و قسەکردن لەبارەی مەترسییەکانی ژیری دەستکرد لەسەر مرۆڤایەتی. ئەمەش دووەمین کۆڕبەندی جیهانی دەبێت لەپاش یەکەمین کۆڕبەند کە پێش شەش مانگ لە بەریتانیا بەسترا و زۆربەی وڵاتانی جیهان تێیدا بەشداربوون. جێگەی ئاماژەیە ماوەی چەندین ساڵە ژیری دەستکرد وەکو کێشەیەکی جیهانی مەترسیدار سەیر دەکرێت.
سەرچاوە: CNN