سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، بەڕێوبەرەکەی هێشتەوە

10:24 - 2024-04-16
ئابووری
37 جار خوێندراوەتەوە

هەفتەی پێشوو سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بۆ دووەمجار ژنە ئابووریناسی بولگاری کریستالینا جۆرجیڤا وەکو بەڕێوبەری نوێ هەڵبژاردەوە. پۆستی بەڕێوبەر بۆ خولی دووەمی پێنج ساڵە کە لە 1ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە دەستپێدەکات.
سندوقەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، «دەستەی کارگێڕی ستایشی سەرکردایەتی بەهێز و زیرەکی خاتوو جۆرجیڤای کرد کە لە ماوەی سەرۆکایەتیەکەیدا، توانی زنجیرەیەک شۆکی گەورەی جیهانی تێپەڕێنێت». 
جێگەی ئاماژەیە جۆرجیڤا دووەم ژنە کە سەرۆکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتییە و هەروەها دوانزەهەمین بەڕێوبەری سندوقەکەیە کە لە ساڵی 1944ەوە دامەزراوە.


بابەتە پەیوەندیدارەکان