ساڵی داهاتوو بەندەری فاو دەکرێتەوە

10:45 - 2024-04-18
ئابووری
63 جار خوێندراوەتەوە
بەندەری فاو

ئا: لاپەڕەی ئابووری

ماوەی چەندین ساڵە عیراق لە هەوڵی گەورەکردن و باشکردنی بەندەری فاوە، کە بە تاکە سەرچاوەی ئاویی عیراق دادەنرێت. ئەم بەندەرەش رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە پڕۆژەی « گەشەپێدان» کە  گرنگییەکی زۆری بۆ عیراق  و تورکیا هەیە. لەبارەی دوایین هەوڵەکانی حکومەتی عیراق، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عیراق رایگەیاند، دوا وادە بۆ کردنەوەی بەندەری گەورەی ئەلفاو سەرەتای ساڵی 2025 دەبێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی هیچ گۆڕانکارییەک لەم وادەیەدا روونادات.

کارەکان بە خێراییەکی زۆر پێشدەکەون
مەیسەم ئەلسافی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند : وادەی دیارییکراوی کردنەوەی بەندەری گەورەی ئەلفاو لە سەرەتای ساڵی داهاتوو واتە 2025 دیاری کراوە و هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا نەکراوە . وتیشی: بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو، کارەکان بە خێراییەکی زۆر پێشدەکەون و هەندێکیان بە رێژەیەکی زۆر تەواوبوونیان بەدەستهێناوە ، کە هەندێک دواکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە.

 

بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو، کارەکان بە خێراییەکی زۆر پێشدەکەون و هەندێکیان بە رێژەیەکی زۆر تەواوبوونیان بەدەستهێناوە

بەشێکی زۆری کارەکان تەواو بوون
ئەلسافی راشیگەیاند: 90 %ی بەشی یەکەمی ئەو رێگایەی کە بەندەری گەورەی ئەلفاو و رێگای گەشەپێدان بە یەکەوە دەبەستێتەوە تەواو بووە، هەروەها 67 %ی پردەکانی ناو پرۆژەی رێگای خێرا کە تونێلی ژێرئاوکەوتوو و رێگای گەشەپێدان بەیەکەوە دەبەستێتەوە، تەواو بووە. 
پاکێجێکی نوێی پڕۆژە زەبەلاحەکان
ئەلسافی ئاماژەی بەوەشکرد: بەندەرەکە لە قۆناغی دووەمی ئەمساڵدا دەست دەکات بە پاکێجێکی نوێی پڕۆژە زەبەلاحەکان، وەک پڕۆژەی بەنزینخانەی شل و دامەزراندنی تێرمیناڵی دانەوێڵە و بنکەی دەریایی.  هەروەها دوو بەندەری ژمارە 3 و 4 لەناوەوە». هەروەها پڕۆژەی پێنج جێگەی دانیشتن لە چەند رۆژی داهاتوودا تەواو دەبێت.

سەرچاوە: رۆژنامەی الصباح

بابەتە پەیوەندیدارەکان