هەوڵ دەدرێت هەموو بەرهەمی گەنمی جووتیاران لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵەوە وەربگیرێت

11:29 - 2024-04-25
کوردستان
54 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی هەوڵ دەدات، حکومەتی عیراق هەموو بەرهەمە دانەوێڵەییەکان لە جووتیاران وەربگرێت.
هەر لەو بارەیەوە، کشتوکاڵی سلێمانی رایگەیاند: ساڵانی رابردوو، تەنیا بڕێک لە بەرهەمی دانەوێڵەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرا بەڵام  جووتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق، هەموو بەرهەمەکانیان لێ وەردەگیرا.
هەروەها وتیشی: تیمێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق سەردانی سایلۆکانی سنووری سلێمانی و چەند کێڵگەیەکی گەنمیان کردووە، بۆ ئەوەی بڕیار بدرێت هاوشێوەی جووتیارانی عیراق، هەموو گەنمی جووتیارانی سنووری سلێمانی وەربگیرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان