سلێمانی، رێوڕەسمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبـی رەهەندەكانی عوسمان عەلی

09:17 - 2022-06-23
کوردستان
369 جار خوێندراوەتەوە

لە 17هەمین ساڵڕۆژی كۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەی كورد عوسمان عەلی، كۆنسێرتێك و كۆڕێك بۆ ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبـی (رەهەندەكانی عوسمان عەلی)، لەسەر ئەركی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لەلایەن تیپی مۆسیقای سلێمانی، لە سلێمانی رێكخرا.
لە رێوڕەسمەكەدا، خاتوو شاناز، لەبەرامبەر تەمەنی پڕ گەوهەری تیپی مۆسیقای سلێمانی و خزمەتی پرشنگداری عوسمان عەلی بە گۆرانی و مۆسیقا و ئاوازی كوردی، چەپكەگوڵی رێز و وەفای پێشكەشكردن و دواتریش وێنەیەك لە كتێبـی (رەهەندەكانی عوسمان عەلی) پێشكەش بە ژمارەیەك هونەرمەند و كەسایەتی كرد.
كتێبـی توێژینەوەی زانستیی (رەهەندەكانی عوسمان عەلی) لەلایەن ئەكادیمی و مامۆستا و هونەرمەند (عادل محەمەد كەریم) نووسراوە و ئامادەكراوە. لە وتەیەكدا، عادل محەمەد پوختەیەكی لەبارەی ناوەڕۆكی كتێبەكە پێشكەشكرد و سوپاسی خاتوو شانازی كرد لەبەرامبەر پشتیوانییە بەردەوامەكانی بۆ تیپی مۆسیقای سلێمانی و هونەرمەندان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان