ئەمڕۆ سێشەممە پڕۆفیسۆر د.هوشیار عەبدوڵڵا عەزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، فەرمانی وەزاری و زانکۆیی دانانی بەخشییە هەریەك لە پ.ی.د.چۆمان عەلادین عومەر بۆ ڕاگری پەیمانگەی تەکنەلۆجی سلێمانی و پ.د.جەلال عەبدوڵڵا محەمەد بۆ پۆستی سەرپەرشتیاری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی و پ.ی.د.سۆلاڤ جەوهەر عەلی بۆ پۆستی سەرپەرشتیاری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی، كە بە پێی فەرمانی وەزاری ژمارە 25415 لە 11/12/2024 وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بریاردرا بوو بە جیاكردنەوەی پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی بۆ سێ پەیمانگەی پسپۆڕی تەکنیکیی سەربەخۆ بەناوی (پەیمانگەی تەکنەلۆجی سلێمانی، پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی سلێمانی، پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی سلێمانی).
بۆ ئەم مەبەستە پڕۆفیسۆر د.هوشیار عەبدوڵڵا عەزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ هەر سێ راگر و سەرپەرشتیارانی نوێی پەیمانگەكان پیرۆزبایی دانانی لێكردن و هیوای خواست ئەم گۆڕانكارییە ببێتە هۆی زیاتر خزمەتكردنی پرۆسەی خوێندنی باڵا و هەموو پشتیوانێكی خۆی بۆ دوپاتكردنەوە لە ئەركە نوێیەكانیاندا.
هەروەها سوپاسی پ.ی.د.چۆمان عەلادین عومەر کە وەک ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی پێشوو توانێوێتی سەرکەوتووانە کارەکانی ئەنجام بدات، لەبەشێکی تری کۆبونەوەکەدا سەرۆکی زانکۆ ئاماژەی بەوەکرد لە ئێستادا لە ڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتەوە نەخشەڕێگەیەک دیاری دەکرێت بۆ جێبەجێکردنی جیاکردنەوەکە لەڕووی کارگێڕی و دارایی و زانستیەوە بۆ سێ پەیمانگای پسپۆڕی تەکنیکی.