پێشنیوەڕۆی دوێنێ 12/4/2025 لە هۆڵی کێتبخانەی ناوەندی رێکخراوە دیموکراتییەکانی راپەڕین، کۆڕێک بۆ «ناودار زیاد» مامۆستای زانکۆ و سازکرا، سەبارەت بە بەشداریی چین لە کەرتی وزەی عیراقدا.
لەکۆڕەکەدا کە ژمارەیەکی زۆر لە رووناکبیران و ئەکادیمستان ئامادەی بوون، مامۆستا ناودار فاکتەرەکانی بەشداریی کارای چین-ی لە کەرتی وزەی عیراق و نائامادەیی لە کەرتی وزەی هەرێمی کوردستاندا بۆ ئامادەبووان روونکردەوە. جێی ئاماژەیە مامۆستا ناودار بڕوانامەی ماستەری لە زانستە سیاسییەکاندا هەیە.