دوێنێ، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە موقەدەم نیكۆلۆ كاتانیۆ فەرماندەی سەربازیی هێزی هاوپەیمانیی ئیتالیا كرد و هەماهەنگی و كاری هاوبەشیان دووپاتكردەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، پەیوەندییەكانی ئیتالیا لەگەڵ عیراق و هەرێم، بارودۆخی سیاسی و ئەمنی، مەترسییەكانی داعش و روبەڕوبوونەوەی پاشماوەكانی تیرۆر، بەردەوامبوونی تیمە سەربازییەكانی ئیتالیا لە مەشق و راهێنان بە هێزەكانی پێشمەرگە، گفتوگۆیان لەسەر كرا و جەخت لە بەردەوامی و برەودان بە پەیوەندییەكان و كاری هاوبەش كرایەوە، تەئكیدیشیان كردەوە كە داعش و پاشماوەكانی تیرۆر، هێشتا مەترسییەكی جددیین بۆ سەر ناوچەكە.
لە كۆبوونەوەكەدا، جێگری سەرۆكی هەرێم، سوپاسی هاوكارییە سەربازی و مرۆییەكانی ئیتالیای كرد بۆ هەرێمی كوردستان، بەتایبەت لە مەشق و راهێنان بە هێزی پێشمەرگە.