وەفدێکی پارێزگای کرماشان بە سەرۆکایەتی راوێژکاری پارێزگاری شارەکە، سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد و لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانەوە پێشوازیی لێکرا.
چۆمان ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان بە کوردستانی نوێ-ی راگەیاند: یونس ئەمیری راوێژکاری پارێزگاری کرماشان و دەستەی کارگێڕی ناوچەی ئازادیی قەسری شیرین، سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد، لە دیداری جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ وەفدەکەدا، تیشکخرایەسەر جموجۆڵی بازرگانی لە مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان و بازاڕی ئازادیی قەسری شیرین.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، ئامادەیی ئیدارەی گەرمیانی خستەڕوو بۆ برەودان بە کەرتی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان و چارەسەرکردنی هەر کێشە و گرفتێک لەبەردەم کەرتی بازرگانی نێوان هەردوولادا.
حسێن عەزیز